إعدادات العرض
هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت
هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت
لە عبداللەی کوڕی عوکەیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت».
[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip සිංහල தமிழ்الشرح
هەرکەسێک بە دڵی یان بە کردەوەکانی یان بە هەردووکیان پەیوەست بێت بە شتێکەوە و ڕوو لە ئەو شتە بکات وڕەجای هێنانى سوود ولابردنی زیانی لێبکات ئەوا خوای گەورەیە سپاردەی دەکات بۆ ئەو شتەی کە پێوەی پەیوەست بووە، ئەوەی خۆی پەیوەست بکات بە پەنا گرتن وپشتن بەستن بە خوای گەورە ئەوا خوای گەورە هەموو کارێکی قورسی بۆ ئاسان دەکات، بەڵام کەسێک پەیوەست بێت بە جگە لە خودا ئەوا خوای گەورە سپاردەی دەکات بە ئەو شتە وئەو کەسە سەرشۆڕ دەکات چونکە پەنای بۆ جگە لە خوای گەورە بردووە بۆ لابردنی زیان وهێنانی سوود.فوائد الحديث
نەهی کردن لە پەیوەست بوون بە جگە لە خوای گەورە.
واجب بوونی پەیوەست بوون بە خوای گەورە لە هەموو کاروبار وحاڵەتێکدا.
ڕوونکردنەوەی زیانی شیرک وسەرەنجامە خراپەکانی.
پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە.
بەرهەم وسەرەئەنجامی کردەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کردەوە کارەکە بە خێر بێت یان شەڕ.
سەرشۆڕبوون وزەلیل بوونی ئەو کەسەی کە پشت لە خوای گەورە بکات، وداوای سوود لە جگە لە ئەو زاتە بکات.