إعدادات العرض
1- کاتێک پیاوێک لە عەرەفاتدا لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى بوو؛ کەوت، وملی شکا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بە ئاو وگڵای کنار بیشۆن، لە نێو دوو بەرگەکەیدا کفنی بکەن، وبۆنی لێمەدەن، وسەری دامەپۆشن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت لەسەر تەلیبە کردن زیندوو دەکرێتەوە
2- گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە لە عەرەفاتدا ووتاری دەدا (دەیفەرموو): هەرکەسێک نەعلی دەستنەکەوت؛ ئەوا با خوف لە پێ بکات، وهەرکەسێک ئیزاری دەستنکەوت ئەوا با شەڕواڵ لە پێ بکات -مەبەستی ئەو حاجیانە بوو کە موحریمن لە حەجدا
3- نابێت قەمیس ومێزەر وشەڕواڵ وبورنس وخوف لەبەر بکات؛ مەگەر کەسێک نەعلی دەستنەکەوت، دەتوانێت خوف لەپێبکات، وبا هەتا خوارەوەى قولەپێکان بیبڕێتەوە
4- گوێدرێژێکی دەشتەکیم بەخشی بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم
5- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد لە کاتێکدا ئەو لە دەرەوەى حاڵەتی ئیحرام بەستندا بوو