إعدادات العرض
من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم
من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا نزا بكە لەسەر موشریكەكان، ئەویش فەرمووی: «من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم».
[(سەحیح - ڕاست)] [(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Indonesia Kiswahili ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Hausa Tagalog Русский മലയാളം मराठी Српски සිංහල ಕನ್ನಡ हिन्दी తెలుగు اردو Türkçeالشرح
داوا لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرا کە نزا بكات لەسەر موشریکەکان، ئەویش فەرمووی: من لەلایەن خوداوە نەنێردراوم بۆئەوەی نەفرەتکار بم، و داوا بکەم كە خەڵکی دوور بخرێتەوە لە ڕەحمەتی خودا و لە خێر بێبەش بکرێن، من بۆ ئەمە نەنێردراوم، بەڵکو نێردراوم بۆئەوەی ببمە هۆکاری خێر و ڕەحمەت بۆ خەڵکی بەشێوەیەكی گشتی، و بۆ باوەڕدارانیش بەتایبەتی.فوائد الحديث
كامڵێتی ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
گرنگی پاکڕاگرتنی زمان لە جنێودان و نەفرەتکردن ئەمیش وەكو شوێنکەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-.
ئاماژەیە بۆ نەهی كردن لە نەفرەتکردن.
هاندان بۆ بە ڕەحمەت و بەزەیی بوون بەرامبەر بە خەڵکی.
التصنيفات
ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ