إعدادات العرض
گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن…
گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip සිංහල தமிழ்الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا کە ئیماندار تووشی هەندێک لە بەڵا وناخۆشیەکان دەبێت لە نەفسی خۆی وماڵی وجگە لەمانەش، وخوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەو ناخۆشیانەی کە بەسەریدا هاتووە ئەگەر ئارام وسەبر بگرێت، هەرچەندە بەڵا وکارەساتەکە گەورەتر بێت ئەوا پاداشتەکە گەورەترە لە لایەن خوداوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە بەڵا وناخۆشیەکان نیشانەی خۆشەویستی خودایە بۆ ئیماندار، وقەزا وقەدەری خوای گەورە ڕوودەدن وخۆی لێ لادانیان مەحاڵە، بەڵام ئەوەی ئارام بگرێت وڕازی بێت، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی کە ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی وئەمەش باشترین پاداشتە، وئەوەی توڕە وبێزار بێت وڕقی لە قەزا وقەدەری خودا بێت ئەوا خوای گەورە لێی توڕە دەبێت وئەم توڕەبوونەی خودا خراپترین سزایە بۆ ئەو بەندەیە.فوائد الحديث
ناخۆشی وبەڵاکان هۆکارن بۆ لێخۆشبوونی تاوانەکان ئەگەر ئەمانە ئەنجام نەدرێت بۆ نمونە وەکو :1/ وازهێنان لە واجبێک وەکو: وازهێنان لە ئارام گرتن، 2/ ئەنجامدانی حەرامێک وەکو کراس ویەخە دڕین ولە خۆدان.
دڵنیابوون لە بوونی سیفەتی (خۆشەویستی) بۆ خوای گەورە بەو شێوەی کە شایەنی شکۆداری خۆیەتی.
بەڵا وتاقکیردنەوە لە سەر ئیماندار نیشانەی باوەڕ وئیمانیەتی.
دڵنیابوون لە بوونی سیفەتی (ڕازی بوون) بۆ خوای گەورە بەو شێوەی کە شایەنی شکۆداری خۆیەتی.
موستەحەبە (سونەتە - واتە واجب نییە) ڕازی بوون بە قەزا وقەدەری خوای گەورە.
حەرام بوونی توڕەبوون وبێزاری دەربڕین بەرامبەر قەزا وقەدەری خوای گەورە.
ئامۆژگاری کردن بە ئارام گرتن بەرامبەر کارەسات وبەڵا وناخۆشییەکان.
لەوەیە مرۆڤ حەزی لە ڕووداوێک نەبێت کە بە سەریدا دێت بەڵام ئەو ڕووداوە خێر بێت بۆی.
دانایی وحیکمەتی خوای گەورە لە کردەوەکانیدا.
پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە.
التصنيفات
باوەڕهێنان بە قەزا وقەدەر