پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور نەبوو لەسەر پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سونەتەکان وەکو سوور بوونی لەسەر پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى دوو…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور نەبوو لەسەر پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سونەتەکان وەکو سوور بوونی لەسەر پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی

لە عائیشەی کچی ئەبوبەکری سدیقەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور نەبوو لەسەر پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سونەتەکان وەکو سوور بوونی لەسەر پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی خێرتر وباشترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە گرنگی دوو ڕکاتى سونەتی پێش نوێژی بەیانی دەردەخات، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەم دوو ڕکاتە وگرنگی پێداوە و باسیانی بە مەزن داناوە ئەمیش لە ڕێگەى کردەوەکانیەوە، وزۆر پێداگیر بوو لەسەر پاراستنی ئەنجامدانى ئەم دوو ڕکاتە لە پێش نوێژی بەیانی بە بەردەوامى، وبە وتە باسیکردووە کە فەرموویەتی ئەنجامدانیان خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە.

التصنيفات

فەزڵی نوێژی سونەت (خۆبەخش), سونەتە ڕاتیبەکان