إعدادات العرض
برسی تێر بکەن، وسەردانی نەخۆش بکەن، ودیل ئازاد بکەن
برسی تێر بکەن، وسەردانی نەخۆش بکەن، ودیل ئازاد بکەن
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «برسی تێر بکەن، وسەردانی نەخۆش بکەن، ودیل ئازاد بکەن».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa دری Português ไทย Македонски Magyar ქართული অসমীয়াالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونیدەكاتەوە کە لە مافەکانی موسڵمان بەسەر برای موسڵمانی ئەوەیە ئەگەر برسی بوو تێری بکات، و نەخۆش بوو سەردانی بكات، و دیل بوو ئازادی بكات.فوائد الحديث
هاندان وئامۆژگاری بۆ هاوكاری لە نێوان مسوڵماناندا.
هاندان بۆ تێر كردن وخواردن بەخشین بە برسی كە پێویستی بە خواردنە، چونکە ئەم جۆرە كەسە فەرمان کراوە بە تێرکردنی.
ڕەوایەتی سەردانیکردنی نەخۆش؛ بۆ دڵدانەوەی، و نزا کردن بۆی، و بەدەستهێنانی پاداشت، و شتی تریش.
بەپەرۆشی لەسەر ئازادکردنی دیل ئەگەر کافران بەدیلیان گرت، ئەمەیش یان بە پێدانی پارە لە بەرامبەر ڕزگارکردنی، یان بە ئاڵوگۆڕکردنی لەگەڵ دیلێکی کافران، واتە: بە شێوەی ئاڵوگۆڕ.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان