خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن

خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: خواى گەورە سوودی پێگەیاندم بەهۆی وشەیەکەوە کە لە پێغەمبەری خوداوە بیستم -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژەکانى (جەنگی) جەمەلدا، پاش ئەوەى خەریک بوو بچمە ڕیزی هاوەڵانی جەمەلەوە* و لەگەڵیان جەنگ بکەم، (ئەبی بەکرە) دەڵێت: کاتێک هەواڵ گەیشت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە خەڵکی فارس کچەکەى کیسرایان کردووە بە پاشای خۆیان، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن». *(هاوەڵانی جەمەل یان هاوەڵانی وشتر -أصحاب الجمل-: کۆمەڵێک بوون بەم ناوە ناسراون لە گێڕانەوەکاندا)

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەبی بەکرە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە سوودی پێگەیاند لە ڕۆژەکانى (جەنگی) جەمەلدا بەهۆی چەند وشەیەک کە لە پێغەمبەری خوداوە بیست بووی -صلى اللە علیە وسلم- ، وسوود وەرگرتنی ئەبی بەکرە -ڕەزاى خواى لێبێت- لەو وشانە ئەوە بوو پاراستی لە دەرچوون وبەشداری کردن لە فیتنە وناکۆکیەکاندا، باسی ئەوەى کرد کە گوێی لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک پێی گەیشت کە خەڵکی فارس کچەکەى کیسرایان کردووە بە پاشای خۆیان لە پاش مردنی باوکی، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن)، وماناکەى ئەوەیە خەڵکانێک تووشی خێر وسوود نابن بەهۆی ئەوەی ئافرەتێکیان کردووە بە فەرمانڕەوای گشتی وەکو سەرۆک یان وەزیر یان بەڕێوەبەرایەتی گشتی یان دادوەر وبەو شێوەیە لە پۆست وپلە باڵاکانى وڵات؛ چونکە خواى گەورە پلەیەک فەزڵی داوە بە پیاوان لەسەر ئافرەتانەوە لە بنچینەى پێکهاتەى لاشە وتوانا وئارامگرتنیان، وئەو هێز وتوانا وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی لە لای پیاو هەیە؛ لای ئافرەت کەمە یان بوونی نییە، بۆیە بەهۆی بچووکترین کێشەوە لەوەیە هەندێک ئافرەت شتی خراپ بەسەر خۆیدا بهێنێت ئەمیش بەهۆی زاڵبوونی لایەنی هەست وسۆز بەسەر ئافرەتەوە، بۆیە پیاو شایستەترە ئەو پۆستە باڵایانەى پێبدرێت، ئەمە ستەمکردن نییە لە ئافرەت بەڵکو ئەوپەڕی دادپەروەرییە چونکە حوکمی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وهەروەها بە درێژایی مێژوو کافرەکان پلەوپایەى باڵایان بە پیاوان داوە وئێستاش لە زۆربەى وڵاتە بێباوەڕەکان بەهەمان شێوەیە بۆیە ناکرێت لەسەر ئەمە ڕەخنە لە ئاینی ئیسلام بگیرێت.

التصنيفات

مەرجەکانی پێشەوای گەورە (الإمام الأعظم)