إعدادات العرض
هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە
هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک: ئاشتەوایی بکەیت لە نێوان دوو کەسدا؛ ئەمە خێرە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی؛ خێرە، دەربڕینی وتەی جوان وشیرین؛ خێرە، وهەر هەنگاوێك دەینێیت بەرەو نوێژ (لە مزگەوت)؛ خێرە، وهەر ناڕەحەتی وئاستەنگییەک لادەدەیت لەسەر ڕێگاوبان؛ خێرە».
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Română Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayuالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەموو مسوڵمانێك كە ئەركە شەرعیەكانی لەسەر واجبە دەبێت بەرامبەر هەر جومگەیەك لە جومگەكانی لاشەی خێری سونەت بكات لەپێناو خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەمیش بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری لەسەر لەش ساغبوونی، و لەسەر ئەوەی دەتوانێت جومگەكانی گرژ وخاو بكاتەوە، ئەم خێركردنە بە هەموو كارە چاكەكان دێتە دی، ونەوەستاوە تەنها لەسەر بەخشینی پارە، لەوانەیش: ناوبژیوان وپێکهێنانەوەی ئەوانەی ناکۆکن لە نێو یەکدا خەیر وچاکەیە یارمەتیدانی ئەو كەسەی ناتوانێت بچێتە سەر سواریەكەی یان ناتوانێت شتومەكانی بخاتە سەر سواریەكەی ؛ خێرە وچاکەیە قسەی جوان وشیرین لە زیكر ونزا كردن وسەلامكردن وهتد ؛ خێرە وچاکەیە هەموو هەنگاوێك دەینێت بەرەو مزگەوت ؛ خێرە وچاکەیە لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەكان ؛ خێرە وچاکەیەفوائد الحديث
پێکهاتەى ئێسکەپەیکەری مرۆڤ وجومگەکانى لە گەورەترین نیعمەتەکانى خواى گەورەیە لەسەر مرۆڤ، بۆیە بۆ هەرئێسکێک پێویستە ڕۆژانە خێرێک بکرێت بۆ سوپاسگوزاری دەربڕین لەسەر ئەو نیعمەتە.
هاندان بۆ نوێکردنەوەى سوپاسگوزاری لە هەموو ڕۆژێکدا بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو نیعمەتانە.
هاندان بۆ بەردەوامبوون لەسەر كردەوە سونەتەكان وخێركردن لە هەموو ڕۆژێك.
فەزڵ وپلەوپایەی چاککردنەوەى پەیوەندی لە نێوان خەڵکی.
ئامۆژگاری وهاندان بۆ یارمەتیدانى برای مسوڵمان، چونکە یارمەتیدانی مسوڵمان خێر وچاکەیە.
ئامۆژگاری کردن بە ئامادەبوونی نوێژە بەکۆمەڵەکان وچوون بۆ ئەنجامدانیان، وئاوەدانکردنەوەى مزگەوتەکان.
واجب بوونی ڕێزگرتن لە ڕێگاوبانی مسوڵمانان ئەمیش بە دوورخستنەوەى ئەوەى ئازاریان پێدەگەیەنێـت وزیانیان لێدەدات.
