خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى

خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەندێک سەبی* هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئافرەتێک لە سەبیەکان بە خێرایی ڕێی دەکرد، ومنداڵێکی دۆزیەوە لە نێو سەبیەکان وگرتیە باوەشی وشیری پێیدا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى». *(سەبی: واتە ئەو ئافرەتانە ومنداڵەکانیان کە بەشدارن لە جەنگدا دژ بە مسوڵمانان ولە پاش جەنگەکە وەکو دیل گیران)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هەندێک دیلیان هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئافرەتێکیان تێدا بوو بە خێرایی ڕێی دەکرد بۆئەوەى منداڵەکەى بدۆزێتەوە لە نێو سەبیەکان، ودۆزیەوە وگرتیە باوەشی وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەری وشیری پێیدا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى فێری هاوەڵان کرد کە خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا