إعدادات العرض
ئەی ئەبو بەکر، چی گومانێکت هەیە سەبارەت بە دوو کەسڵخودا سێ هەمیانە
ئەی ئەبو بەکر، چی گومانێکت هەیە سەبارەت بە دوو کەسڵخودا سێ هەمیانە
لە ئەبی بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سەیری پێیەكانی موشریکەکانم کرد کاتێک لە نێو ئەشکەوتەکدا بووین وئەوان لە سەرەوەى ئێمە بوون، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەکێکیان سەیری پێیەکانى بکات ئەوا دەمانبینێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی ئەبو بەکر، چی گومانێکت هەیە سەبارەت بە دوو کەسڵخودا سێ هەمیانە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Русский Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរ ગુજરાતી Nederlands Македонскиالشرح
پێشەوای ئیمانداران ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە کاتی هیجرەتییان لەگەڵ سەروەرماندا دەڵێت: سەیری پێیەكانی موشریکەکانم کرد کاتێک وەستا بوون لە سەرەوەمان لە سەر ئەشکەوتی (ثور) وئێمە لە نێویدا بووین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەکێکیان سەیری پێیەکانى بکات ئەوا دەمانبینێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی ئەبو بەکر، چی گومانێکت هەیە سەبارەت بە دوو کەس خودا سێ هەمیانە بە سەرخستن ویارمەتیدان وپاراستن وڕێنموێنیكردنیان؟!فوائد الحديث
شانازی وڕێزداریە بۆ ئەبو بەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت- کە هاوەڵی پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتى کۆچ کردنی لە مەککەوە بۆ مەدینە، وخێزان وماڵ وسامانی بەجێهێشت لە پێناوی ئەمەدا.
ئاماژەیە بۆ بە پەرۆشی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت-، وزۆری خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ودەترسا لەوەى ئازار بدرێت لەلایەن دوژمنانەوە.
واجبێتی متمانە بون بە خواى گەورە -عز وجل-، ودڵنیابوون سەبارەت بەوەی بەندە دەپارێزێت وکاروبارەکانى بۆ جێبەجێ دەکات، ئەمیش لەپاش گرتنە بەری ڕێگاکانی خۆپاراستن وبەئاگا بوون ودانایی.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێغەمبەرانی ودۆستانی دەپارێزێت، وکار وبارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکات وسەریان دەخات، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانمان و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە سەر دەخەین لەژیانی دونیادا وە لەو ڕۆژەی کە شاهێدەکان ھەڵدەستنەوە، واتە ڕۆژی قیامەت﴾.
ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەرکەسێک تەوەکولی بە خواى گەورە هەبێت وپشت بە ئەو زاتە مەزنە ببەستێت ئەوا خواى گەورە سەری دەخات ویارمەتی دەدات ودەیپارێزێت.
کامڵێتی تەوەکول ومتمانە کردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پەروەردگاری، وئەو متمانەی بە الله هەیە وتەنها پشتی بە ئەو زاتە مەزنە بەستووە، وهەموو شتێكی خۆی بە ئەو سپاردووە.
ئازایەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وبەردەوام ئارامکاری دەڵەکان بووە.
هەڵهاتن لە پێناو پاراستنی دین لە دەستی دوژمنان، وگرتنەبەری هۆكارەكان بۆی.