ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە

ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتای فەرموودەکە: ئەوەی لە ماڵەکەی یان شارەکەی دەربچێت بۆ فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعی ئەوا حوکمی وەکو حوکمی ئەو کەسە وایە کە لە پێناو خوادا جیهاد دەکات هەتا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، چونکە وەکو کەسی موجاهید هەوڵدەدات ئاینی خودا زیندوو بکاتەوە وشەیتان زەلیل ونەفسی خۆی ماندوو بکات بۆ کاری چاکە.

فوائد الحديث

فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعی جیهاد وکۆشش کردنە لە پێناو خوای گەورە.

ئەو کەسەی فێری زانستی شەرعی دەبێت وفێری دەکات پاداشتی ئەو موجاهیدەی هەیە کە لە گۆڕەپانی جەنگدا شەڕ دەکات، چونکە هەردووکیان کارێک ئەنجام دەدەن کە شەریعەتی خوای گەورە بەهێز دەکە وبەرگری لێدەکەن لەو شتانەی کە تێیدا نین وبۆی زیاد کراو یان دەستکاری کراون.

ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوون وفێرکردنی زانستی شەرعی ئەوا پاداشتی ئەو چوون وهاتنەوەی هەیە بە پێی هەنگاوەکان هەتا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.

التصنيفات

فەزڵی زانستی شەرعی