پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو لە نێو خەڵکیدا

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو لە نێو خەڵکیدا

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو لە نێو خەڵکیدا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو، ولە پێش هەموو خەڵکیە لە ڕەوشتە چاک وجوانەکان؛ لە قسەی جوان، وخێرکردن، وڕووخۆشی، وئازار نەگەیاندن، زیان لێنەدان، وئارامگرتن لەسەر ئازاردانى خەڵکی.

فوائد الحديث

کامڵی وتەواوى ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق وقودوەی کامڵ وتەواوە لە ڕەوشت جوانیدا.

ئامۆژگاری کردن بە ڕەوشت جوانی ئەویش بە وەرگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قودوە ونمونە لەمەدا.

التصنيفات

سیفەتە ڕەوشتییەکان