إعدادات العرض
ئێمە كۆتا ئوممەتین، و یەکەمینین کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت
ئێمە كۆتا ئوممەتین، و یەکەمینین کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئێمە كۆتا ئوممەتین، و یەکەمینین کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت. دەووترێت: ئوممەتی نەخوێندەوار و پێغەمبەرەکەی لە کوێن؟ بۆیە ئێمە كۆتا ئوممەتین (لە دونیادا) و یەکەمینین (لە لێپرسینەوەدا)».
[(سەحیح - ڕاست)] [(ابن ماجه) ڕیوایەتی كردووە]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული Indonesia বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands Hausa ਪੰਜਾਬੀ Kiswahili Tagalog ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી සිංහල Русский मराठी മലയാളം ಕನ್ನಡ Српски Türkçe हिन्दी తెలుగు اردوالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم هەواڵیداوە کە ئوممەتەکەی كۆتا ئوممەتە لە بوون و زەماندا، و یەکەمین ئوممەتە کە لە ڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، لە ڕۆژی دواییدا دەوترێت: لە كوێیە ئوممەتی نەخوێندەوار و پێغەمبەرەکەی؟ نازناویان دەدرێتە پاڵ پێغەمبەرەكەیان -صلى الله عليه وسلم- چونكە نەخوێندەوار بوو و نەیدەنووسی. لە سەرەتادا ئەوان بانگ دەکرێن بۆ لێپرسینەوە، ئێمە لە كۆتاییداین لە زەمان و بووندا، و یەکەمینین بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆژی دواییدا و لە چوونە بەهەشتدا.فوائد الحديث
فەزڵ وپلەو پایەی ئەم ئومەتە بەسەر ئومەتەكانی پێشوودا.
التصنيفات
ژیانی قیامەت