إعدادات العرض
پرسیار لە ئەنەس کرا دەربارەی چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: «وشەکانی درێژ دەکردەوە (بە مەد)
پرسیار لە ئەنەس کرا دەربارەی چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: «وشەکانی درێژ دەکردەوە (بە مەد)
لە قەتادەوە دەڵێت: پرسیار لە ئەنەس کرا دەربارەی چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: «وشەکانی درێژ دەکردەوە (بە مەد)». پاشان {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} [الفاتحة: 1]ی دەخوێند، (بسْمِ اللَّهِ) و (الرَّحْمَنِ) وَ (الرَّحِيمِ)ی درێژ دەكردەوە.
الترجمة
العربية Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული Bahasa Indonesia বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands Hausa ਪੰਜਾਬੀ Kiswahili Tagalog ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી සිංහලالشرح
پرسیار كرا لە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: دەنگی لە خوێندنەوەدا درێژ دەکردەوە؛ (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لە پاش (ل:لام) و لە پێش (هـ:هائـ) لە وشەی (اللە)، و دیسانەوە (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لەپاش (م:میم)ی و لە پێش (ن:نون) لە وشەی (الرحمن)، و (ی:یائی) درێژ دەكردەوە لە پاش (ح:حائـ) و لە پێش (م:میم) لە وشەی (الرحیم).فوائد الحديث
مەد (درێژکردنەوە) بریتییە لە تێرکردنی (درێژکردنەوەی دەنگی) پیتەکانی مەد؛ کە بریتین لە ئەلیف و واو و یائـ، ئەگەر بێ جووڵە (ساكین) بن و پێش خۆیان جووڵەیەک (حەرەکەیەك) هەبێت كە گونجاو بێت بۆیان.
ڕوونکردنەوەی ڕێبازی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لە قورئان خوێندندا.
جێبەجێکردنی کرداری بۆ ڕوونکردنەوەی سیفەت وچۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
سیندی دەڵێت: كاتێك دەڵێت: (دەنگی درێژ دەکردەوە)؛ واتا: دەنگی ئەو پیتانەی درێژ دەكردەوە کە شیاوی درێژکردنەوەن، و ئەمەی وەکو یارمەتیدەرێک بەکاردەهێنا بۆ تێڕامان و بیرکردنەوە و بیرخستنەوە بۆ ئەوانەی كە بیر دەكەنەوە.
گرنگی فێربوونی زانستی تەجوید و زانستەکانی قورئان.
بۆ تێگەیشتن لە دەقەکان دەگەڕێینەوە بۆ زانایان، هەروەکو چۆن پرسیار لە ئەنەس کرا -ڕەزای خوای لێبێت- و ئەویش وەڵامەكەی بۆ پرسیارکار ڕوون کردەوە.
التصنيفات
زانستی تەجوید