خەڵكانێك لە هۆزی عوكل وعورەینە هاتن، بەڵام هەوای مەدینەیان پێنەكەوت

خەڵكانێك لە هۆزی عوكل وعورەینە هاتن، بەڵام هەوای مەدینەیان پێنەكەوت

لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەڵكانێك لە هۆزی عوكل وعورەینە هاتن، بەڵام هەوای مەدینەیان پێنەكەوت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكردن بەوەی بچن بۆ لای ڕانە وشترەكان (كە زەكاتن ولە دەرەوەی مەدینەن)، ولە میز وشیری وشترەكان بخۆنەوە، ئەوانیش ڕۆیشتن، كاتێك چاك بوونەوە؛ شوانەكەی پێغەمبەریان كوشت -صلى اللە علیە وسلم-، و وشترەكانیان برد، لە بەیانیدا هەواڵ گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش چەند پیاوێكی نارد بە دوایاندا، ولە نیوەڕۆدا هێنران، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە بڕینی دەست وقاچەكانیان، وبە پارچە ئاسنێكی گەرم چاویان كوێر كرا، وفڕێ درانە ناوچەی (حەڕە)، داوای ئاویان دەكرد، ئاویان پێنەئەدرا، ئەبو قیلابە دەڵێت: ئەوانە دزیان كرد وكوشتنیان ئەنجامدا، وكوفریان كرد لەپاش باوەڕ هێنانیان، ودژایەتی خودا وپێغەمبەرەكەیان كرد».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

كۆمەڵە پیاوێك لە هۆزەكانی عوكل وعورەینە هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ومسوڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند، بەڵام تووشی نەخۆشیەك بوون كە ورگیانی گەورە دەكرد، بۆیە حەزیان نەكرد لە مەدینە بمێننەوە چونكە خواردن وهەوای مەدینەیان پێنەدەكەوت. بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی كرد بەوەی بڕۆن بۆ لای ڕانە وشترەكان كە بە خێر وزەكات بەخشراون، ولە شیر ومیزەكانیان بخۆنەوە، ئەوانیش ڕۆیشتن، كاتێك چاك بوونەوە وقەڵەو بوون وڕەنگیان بۆ گەڕایەوە؛ شوانەكەی پێغەمبەریان كوشت -صلى اللە علیە وسلم-، و وشترەكانیان دزی، بۆیە هەواڵی ئەم ڕووداوە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای ڕۆژدا، ئەویش ناردی بە دوایاندا، وگرتیانیان، كاتێك خۆر بەرزبوویەوە بە دیلی هێنران بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمانیكرد بەوەی دەست وقاچەكانیان ببڕدرێتەوە، وچاویان دەربهێندرێت، چونكە وایان كرد بە شوانەكە، وفڕێدرانە ناوچەی حەڕە، داوای ئاویان دەكرد پێیان نەئەدرا، هەتاوەكو مردن. ئەبو قیبلابە دەڵێت: ئەوانە دزی وكوشتن وكوفریان كرد لە پاش ئیمان هێنان، ودژایەتی خودا وپێغەمبەرەكەیان كرد.

فوائد الحديث

خاوێنی میزی ئەو ئاژەڵانەی گۆشتیان دەخورێت.

پزیشكایەتی وچارەسەر وەرگرتن بە بەكارهێنانی شیر ومیزی وشتر؛ ڕێگەپێدراوە.

شێواندنی لاشە لەكاتی تۆڵەسەندنەوەی كوشتندا -قیساس-؛ ڕێگەپێدراوە، وئەوەی هاتووە سەبارەت بە نەهی كردن لە كوشتن؛ حاڵەتی هاوتایی تۆڵەسەندنەوە -قیساس- ناگرێتەوە.

كوشتنی كۆمەڵێك كەس بەهۆی ئەوەی هۆكار بوون بۆ كوشتنی یەك كەس؛ ئینجا بە هەڵخەڵەتاندن یان بە ڕێگری كوشتبێتیان.

التصنيفات

پزیشکی پێغەمبەری, سنووری ڕێگا بڕەکان, سنووری هەڵگەڕانەوە (مورتەد)