إعدادات العرض
ئایا هەواڵتان پێ نەدەم سەبارەت بە شتێک کە پلەی لە ڕۆژوو و نوێژ و خێر كردن بەرزترە؟
ئایا هەواڵتان پێ نەدەم سەبارەت بە شتێک کە پلەی لە ڕۆژوو و نوێژ و خێر كردن بەرزترە؟
له ئەبی دەردائەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ««ئایا هەواڵتان پێ نەدەم سەبارەت بە شتێک کە پلەی لە ڕۆژوو و نوێژ و خێر كردن بەرزترە؟» ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، فەرمووی: «ئاشتکردنەوەی خەڵکییە، چونکە تێکدانی پەیوەندی نێوان خەڵكی تاشەرە (ئاینداری دەتاشێت و لەناوی دەبات)».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Bahasa Indonesiaالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی کرد: ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە كردەوەیەك كە پاداشتی باشترە لە نوێژ و ڕۆژوو و خێری سوننەت؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: بەدیهێنانی ئاشتەوایی لە نێوان دوو کەسی ناکۆک، چونکە ناکۆکی دەبێتە هۆی پەرتەوازەیی و نامۆیی و ڕق و کینە و پشتکردن لە یەکتر لە نێوان خەڵکیدا، چونکە سەرەنجامی تێکچوونی پەیوەندی نێوان خەڵکی بەهۆی ڕق و کینەوە، ئەمیش ئەو خەسڵەتەیە کە دەبێتە هۆی لەناوچوون و بنبڕکردنی ئاین و دنیا؛ هەروەكو چۆن مووس هەموو موویەك بنبڕ دەکات.فوائد الحديث
ئاماژەیە بۆ ڕێبازی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بە پرسیارکردن لە هاوەڵان و و سەرنجڕاكێشانیان بۆ زانینی وەڵام.
تەیبی دەڵێت: هاندان و هومێدەوار كردن بۆ چاککردنی پەیوەندی نێوان خەڵکی و دوورکەوتنەوە لە تێکدانی؛ چونکە چاکسازی هۆکارێکە بۆ دەستگرتن بە پەتەکەی خوداوە (بە قورئان) و نەهێشتنی پەرتەوازەیی لە نێوان موسڵمانان، و تێکچوونی پەیوەندی نێوان خەڵکی کەلێنێکە لە ئایندا، بۆیە هەر کەسێک هەوڵی چاککردنی بدات و خراپییەکەی لاببات، ئەوا پلەیەک بەدەست دەهێنێت کە بەرزترە کە لە پلەی ڕۆژووگر و نوێژخوێن؛ چونكە ئەم دووانەی كۆتا سەرقاڵی کاروباری تایبەتی خۆیانن.
