إعدادات العرض
کاتێک ڕێم دەكرد، لەناکاو دەنگێکم لە ئاسمانەوە بیست، سەرم بەرزکردەوە و هەمان ئەو فریشتەیەم بینی کە لە ئەشکەوتی حیرا سەردانی کردم
کاتێک ڕێم دەكرد، لەناکاو دەنگێکم لە ئاسمانەوە بیست، سەرم بەرزکردەوە و هەمان ئەو فریشتەیەم بینی کە لە ئەشکەوتی حیرا سەردانی کردم
لە ئەبی سەلەمە كوڕی عبد الرحمانەوە دەڵێت: جابری کوڕی عبد الله ی ئەنساڕی -ڕەزای خوایان لێبێت- دەربارەی ماوەی دابڕانی وەحی؛ لە پێغەمبەرەوە دەیگێڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: «کاتێک ڕێم دەكرد، لەناکاو دەنگێکم لە ئاسمانەوە بیست، سەرم بەرزکردەوە و هەمان ئەو فریشتەیەم بینی کە لە ئەشکەوتی حیرا سەردانی کردم، لەسەر کورسییەک لە نێوان ئاسمان و زەویدا دانیشتبوو، لێی ترسام، و گەڕامەوە ماڵەوە، ووتم: دایمپۆشن (بە پۆشاک)، پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتە پیرۆزانەی (قورئانی) دابەزاند: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ (1) قُمْ فَأَنْذِرْ (2)} [المدثر: 1-2] واتە: {ئەی ئەوەی كە خۆت پێچاوەتەوە بە پۆشاک (1) هەستە و خەڵكی ئاگادار بکەرەوە (لە سزای خودا) (2)}، هەتاوەكو دەفەرموێت: {وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ} [المدثر: 5] واتە: {و واز لە تاوانەكان و بتەکان بهێنە ولێیان دوور بكەوەرەوە}، لە دوای ئەمە؛ وەحی بە بەهێزی و بەردەوامی و بەدوای یەکدا دەستی پێکردەوە.
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە کاتێکدا باسی لە وەحی دەكرد لەڕوانگەی وەستانی و نەهاتنە خوارەوەی لە سەرەتای پێغەمبەرایەتیدا؛ فەرمووی: کاتێک لەنێو کۆڵانەکانی مەککەدا دەڕۆیشتم، لەناکاو دەنگێکم بیست لە ئاسمانەوە، سەرم بەرز کردەوە، بینیم فریشتە جبریلە؛ کە لە ئەشکەوتی حیڕا هات بۆ لام، لەسەر کورسییەک دانیشتووە لە نێوان ئاسمان و زەویدا، منیش ترسام و لێی تۆقیم، و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، ووتم: دامبپۆشن بە پۆشاکێک. بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ} واتە: {ئەی ئەو كەسەی خۆت بە جلوبەرگ داپۆشیووە}؛ و پێچت داوە بە خۆتدا، {قُمْ} واتە: {هەستە}؛ بە بانگەوازی کردن، {فَأَنْذِرْ} واتە: {-خەڵكی-ئاگاداری بکەرەوە}؛ و بیانترسێنە ئەوانەی باوەڕ بە پەیامەکەت ناهێنن. {وَرَبَّكَ} واتە: {و پەروەردگارت} و خودای پەرستراو، {فَكَبِّرْ} واتە: {بە گەورەی دابنێ}؛ وسوپاسی بکە و بە مەزنی دابنێ. {وَثِيَابَكَ} واتە: {و جلوبەرگەکانت}؛ و پۆشاكەكانت، {فَطَهِّرْ} واتە: {پاکی بکەرەوە} و خاوێن ڕایبگرە لە پیسییەکان، {وَالرُّجْزَ} واتە: {پەرستنی بت و پەیکەرەکان}، {فَاهْجُرْ} واتە: {وازی لێ بهێنە}؛ و جێی بهێڵە، لە دوای ئەمە؛ وەحی بە بەهێزی و بە زۆری دادەبەزی.فوائد الحديث
پچڕانی وەحی لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆ ماوەیەکی کەم؛ لە پاش دابەزینی فەرمایشتی خوای گەورە كە فەمووی: {اقْرَأْ} واتە: {بخوێنە}.
قسەکردنی مرۆڤ لەسەر ئەو ناڕەحەتیانەی كە تووشی بووە لەپاش نەمانیان؛ ڕێگەپێدراوە، ئەمیش لەڕوانگەی دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
یەکەم ئایەت کە دابەزی لە فەرمایشتی خوای گەورە ئەم ئایەتە بوو: {يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ} واتە: {ئەی ئەو كەسەی كە خۆت پێچاوەتەوە}؛ لە پاشی دابەزینی ئایەتی: {اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ} واتە: {بخوێنە بەناوی پەروەردگارت كە (هەموو شتێكی) خوڵقاندووە}.
فەزڵی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بەسەر پێغەمبەرەکەی -صلى الله عليه وسلم-؛ کە وەحی خۆی بە بەردەوامی بۆ دابەزاند بە بێ پچڕان هەتاوەکو دونیای بەجێهێشت.
واجبێتی بانگەوازی کردن بۆ لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، و ئاگادارکردنەوەی ئەوانەی كە ڕوو وەردەگێڕن و موژدەدان بە گوێڕایەڵان.
واجبێتی پاککردنەوەی جلوبەرگ بۆ ئەنجامدانی نوێژ، و زانایان ئەم ئایەتەیان وەكو بەڵگە هێناوەتەوە لەسەر ئەم باسە؛ كە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ} واتە: {وپۆشاكەكەت پاك بكەرەوە}.
واجبێتی باوەڕهێنان بە فریشتەکان، و بەو کارانەی کە خوای گەورە توانای پێبەخشیوون لەسەر ئەنجامدانیان، و جگە لەمەیش لە سیفەتەكانی تریان.
