إعدادات العرض
ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت نزات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت
ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت نزات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کە بە عەتائی کوڕی ڕەباحی ووت: «ئایا ئافرەتێکی خەڵكی بەهەشتت پێ نیشان بدەم؟». (عەتائیش) ووتی: بەڵێ (پێمی نیشان بدە)، ئەویش (ئیبن عەباس) ووتی: «ئەم ئافرەتە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من تووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، ولاشەم دەردەکەوێت، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت نزات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت»، ئەویش (ئافرەتەکە) ووتی: ئارام دەگرم، بەڵام لاشەم دەردەکەوێت (لە کاتی ڕوودانی ئەو نەخۆشییە)؛ داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت. (ئیبن عەباس) دەڵێت: ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) نزای بۆ کرد.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Hausa Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ ગુજરાતીالشرح
ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- بە عەتائی کوڕی ڕەباحی ووت: ئایا ئافرەتێکی خەڵكی بەهەشتت پێ نیشان بدەم؟ عەتائیش ووتی: بەڵێ (پێمی نیشان بدە)، ئیبن عەباس ووتی: ئەم ئافرەتە حەبەشیە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من نەخۆشیەكم هەیە وتووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، وبەشێك لە لاشەم دەردەکەوێت كاتێك بێھۆش دەبم، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت نزات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت، ئافرەتەکە ووتی: كەواتە ئارام دەگرم، پاشان ووتی: داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت ئەگەر تووشی فێ هاتم. ئیبن عەباس دەڵێت: ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) نزای بۆ کرد.فوائد الحديث
ئارامگرتن لەسەر تاقیکردنەوە وناخۆشیەکان لە دونیادا هۆکاری چوونە بەهەشتە.
نەوەوی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پەڕكەم هۆكارە بۆئەوەی نەخۆش پاداشتی كامڵ وتەواوی پێببەخشرێت.
ئاماژەیە بۆ پاكی وشەرم وحەیای هاوەڵە ئافرەتەکان -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وبەپەرۆشیان لەسەر ئەوەی داپۆشراو بن، ئەم ئافرەتە گەورەترین شت لێی دەترسا بریتی بوو لە دەرکەوتنی لاشەی.
ئیبن حەجەر دەڵێت: جێبەجێكردنی قورستر چاكترە لە بەكارهێنانی ڕوخسەت بۆ كەسێك بزانێت لە وزە وتوانای هەیە لە نەفسی خۆیدا، وئەم قورسیە نەبێتە هۆی لاوازی پابەندبوونی لە دینداریدا.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆئەوەی چارەسەر كردنی هەموو نەخۆشییەكان بە نزا كردن وهانا بردنە بۆ الله؛ ئەمە چاكتر وبەسوودترە لە چارەسەر كردن بە حەپ ودەرمانەكان، وكاریگەری پاڕانەوە لەسەر لاشە گەورەترە لە كاریگەری دەرمانەكانی لاشە، وئەم پاڕانەوە بۆ داواكردنی شیفا دێتە دی وسوودی دەبێت بە هۆی دوو شت: 1- لەلایەن نەخۆشەكەوە؛ بەوەی بە نیەت ومەبەستی ڕاستگۆیانەوە بپاڕێتەوە. 2- لەلایەن چارەسەركارەوە؛ بەوەی بەهێز بێت لە ڕوو كردنە پەروەردگار وپاڕانەوە لێی، وبەهێز بێت لە دڵیدا بە تەقوا وتەوەكول بە خوای گەورە، وخودا زاناترە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی وازهێنان لە چارەسەر وەرگرتن؛ ڕێگەپێدراوە.