إعدادات العرض
هەرکەسێک کج بەخێو بكات، وچاکەکار بێت بەرامبەریان؛ ئەوا دەبنە هۆی پاراستنی لە دۆزەخ
هەرکەسێک کج بەخێو بكات، وچاکەکار بێت بەرامبەریان؛ ئەوا دەبنە هۆی پاراستنی لە دۆزەخ
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک هات بۆ لام ودوو کچی لەگەڵدا بوو، داوای خێری کرد، وبینی هیچ شتێکم نییە جگە لە خورمایەک نەبێت، بۆیە پێیم بەخشی وئەویش کردی بە دوو لەتەوە ودابەشی کرد بەسەر کچەکانیدا وخۆی هیچی لێنەخوارد، وپاشان هەستا وڕۆیشت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژورەوە، ومنیش ئەو ڕوداوەم بۆ گێڕایەوە، وئەویش صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک کج بەخێو بكات، وچاکەکار بێت بەرامبەریان؛ ئەوا دەبنە هۆی پاراستنی لە دۆزەخ».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ ગુજરાતી Македонски Nederlandsالشرح
عائیشە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێک هات بۆ لای ودوو کچی لەگەڵدا بوو، وداوای خواردنی کرد، وعائیشە هیچ شتێکی شک نەبرد پێی ببەخشێت جگە لە خورمایەک نەبێت، بۆیە پێیی بەخشی وئەویش کردی بە دوو لەتەوە ودابەشی کرد بەسەر کچەکانى وخۆی هیچی لێنەخوارد، وپاشان هەستا وڕۆیشت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە ماڵەوە وعائیشە ئەمەی بۆ باسكرد، ئەویش صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک کچی هەبێت وکاروبار وبەخێو کردیان بگرێتە ئەستۆ، وچاکەکار بێت بەرامبەریان وپەروەردەیان بكات، وخواردن وخواردنەوە وپۆشاكیان بۆ دابین بكات وئارامگر بێت لەسەریان؛ ئەوا دەبنە پەردە وبەربەست بۆی لە ئاگری دۆزەخ.فوائد الحديث
بەخێوکردنی کچان وجێبەجێكردنی پێداویستیەكانیان لە باشترینی كردەوە چاكەكانە وهۆكارە بۆ ڕزگاربوون لە دۆزەخ.
سوننەتە مرۆڤ خێر بکات هێندەى دەتوانێت ئەگەر شتێکی کەمیش بێت.
زۆری هەست وسۆزی دایک وباوک بەرامبەر ڕۆڵەکانیان.
ڕوونکردنەوەى حاڵ وگوزەرانی ماڵەکانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ بەپێی پێویست ڕزق وبژێویان هەبووە.
ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپاداشتی بەخشینی شتێك بە خەڵكی وخۆ بێ بەشكردن لێی وئەمە لە ڕەوشتی ئیماندارانە، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەو خورمایەی لای بوو بەخشی بەو ئافرەتە ودوومنداڵەکەی وبۆخۆی دانەنا، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر سەخاوەت وبەخشندەیی عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەگەرچیش زۆر پێویست بوو.
بوونی كچ لە خێزاندا بە تاقیكردنەوە ناودەبرێت، چونكە بەخێوكردنیان ناڕەحەتی وماندووبوونی تێدایە، یان هەندێك خەڵك حەزیان لە کچ نیە، یان هۆكارەكەی ئەوەیە زۆرجار سەرچاوە نین بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیان.
ئاینی ئیسلام هاتووە بۆ لە ڕیشەدەرهێنانی خووە جاهیلیە -نەفامیە- خراپەكان، بۆیە ئامۆژگاری كردووە بە چاك مامەڵەكردن لەگەڵ كچان.
بەخێو کردنی یەک کچیش هۆکارە بۆ بەدەست هێنانی هەمان پاداشت؛ هەروەكو لە هەندێك لە گێڕانەوەكاندا هاتووە.