خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن

خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن

لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن» (عائیشە دەڵێت)، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا پیاوان وئافرەتان هەموویان سەیری یەکتری دەکەن؟ فەرمووی: «ئەی عائیشە، ڕەوشەکە لەوە ترسناکترە کە ئەوەیان بەلاوە گرنگ بێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ڕەوشەکە گرنگترە لەوەى سەیری یەکتری بکەن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

خواى گەورە خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا کۆدەکاتەوە بە پێی پەتی وهیچ نەعلێکیان لە پێدا نییە، وڕووتن وهیچ جلێکیان لەبەردا نییە، وخەتەنە نەکراون، لە گۆڕەکانیان دەردەچن بەو شێوەیەی دایکیان ئەوانی بووە. عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی پێغەمبەری خودا، پیاوان وئافرەتان هەموویان ڕووتن وسەیری یەکتری دەکەن؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی عائیشە، ڕەوشەکە لەوە ترسناکترە کە ئەوەیان بەلاوە گرنگ بێت.

التصنيفات

ژیانی ڕۆژی دوایی