إعدادات العرض
ئایەتێک لە کتێبەی ئێوەدا هەیە کە ئێوە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی كۆمەڵەی جولەكە دابەزیبا، ئەو ڕۆژەی (کە تێیدا دابەزیوە) دەمانکرد بە جەژن
ئایەتێک لە کتێبەی ئێوەدا هەیە کە ئێوە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی كۆمەڵەی جولەكە دابەزیبا، ئەو ڕۆژەی (کە تێیدا دابەزیوە) دەمانکرد بە جەژن
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی جوولەکە پێی ووت: ئەی میری باوەڕداران، ئایەتێک لە کتێبەی ئێوەدا هەیە کە ئێوە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی كۆمەڵەی جولەكە دابەزیبا، ئەو ڕۆژەی (کە تێیدا دابەزیوە) دەمانکرد بە جەژن، (عومەری کوڕی خەتاب) ووتی: کام ئایەتەیە؟ (جوولەکەکە) ووتی: {اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا} [المائدة: 3] واتە: {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئایینتان بێت}، عومەر ووتی: بێگومان ئێمە ئەو ڕۆژ دەزانین، ودەزانین لە چی شوێنێك ئەم ئایەتە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەزی، ڕۆژی هەینی بوو، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفات ڕاوەستابوو.
الشرح
پیاوێکی جولەکە هات بۆ لای میری باوەڕداران عومەر -ڕەزای خوای لێبێت-، و پێی ووت: ئایەتێک لە کتێبەکەتاندا (لە قورئاندا) هەیە کە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی کۆمەڵەی جولەکە دابەزیایە لە کتێبەکەماندا (لە تەوراتدا)؛ ئەوا ئەو ڕۆژەمان دەکرد بە جەژن و ئاهەنگمان تێدا دەگێڕا، وەکو سوپاسگوزارییەک بۆ نیعمەتی دابەزینی ئەم ئایەتە مەزنە، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: کام ئایەت؟ پیاوەکە ووتی: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئاینتان بێت}. عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: ئێمە ئەو ڕۆژە و ئەو شوێنە دەزانین کە ئەم ئایەتە پیرۆزەی تێدا دابەزیووە، ئەو ئایەتە لە ڕۆژێکی جەژندا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)؛ ؛ کە ڕۆژی هەینیش بوو، و لە عەرەفات ڕاوەستابوو، و هەردووکیان دوو ڕۆژی مەزنن لەلای موسڵمانان.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەی گرنگیپێدانی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- بە شوێن و کاتی دابەزینی ئایەتەکان.
ئەم ئایەتە ڕوونکردنەوەی ئەو منەت و چاکەیەی تێدایە کە خوای گەورە كردوویەتی بەسەر ئەم ئوممەتەدا؛ كاتێك ئایینەکەی بۆ تەواو کردن و نیعمەتەکانی بەسەریاندا کامڵ کرد، بە شێوەیەک کە پێویستیان بە هیچ زیادەیەک نییە لە کاروباری ئایندا، لەدوای تەواوکردنی لەلایەن خوداوە؛ هەرشتێكی نوێ كە لە ئایندا داهێنرا بێت و هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەبێت لە ئایندا، ئەوا بە بیدعە و گومڕایی دادەنرێت، هەروەک لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلی الله علیه وسلم- کە دەفەرموێت: (هەرکەسێک لەم فەرمانەی -ئاینەی- ئێمەدا شتێک دابهێنێت کە -لە بنەڕەتدا- تێیدا نەبێت؛ ئەوا -ئەو كردەوەیە- ڕەت دەكرێتەوە).
ئەم فەرموودەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات کە جەژنەکان دانانرێن بە پێی ڕا و داهێنان؛ هەروەکو چۆن خاوەن كتێبەكان (جولەكە و گاورەكان) لە پێش ئێمەدا وایان دەیانکرد، بەڵکو تەنها بە پێی شەریعەت و شوێنکەوتن دادەنرێن، ئەم ئایەتە کاتێک تەواوکردنی ئایین و کامڵ کردنی نیعمەتی لەخۆگرت؛ الله لە ڕۆژێکدا دایبەزاند کە کردی بە جەژن بۆ ئەم ئوممەتە لە دوو لایەنەوە: یەکەمیان: ڕۆژی جەژنی هەفتەیە کە ڕۆژی هەینییە، دووەمیان: ڕۆژی جەژنی حاجیەكانی ئەو ساڵەیە؛ کە ڕۆژی گەورەترین کۆبوونەوە و مەزنترین ڕاوەستانیانە.
سەعدی لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت: {اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ} واتە: {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان}؛ بە تەواوی سەرکەوتن، و کامڵکردنی شەریعەتە دیار و شاراوەکان، و بنەما و لقەکان، هەر بۆیە قورئان و سوننەت بەسن بۆ حوکمەکانی ئایین، چ بنەماکانی بێت یان لقەکانی، بۆیە هەرکەسێکی زەحمەتكێش بانگەشەی ئەوە بکات کە خەڵکی بۆ ناسینی بیروباوەڕ و حوکمەکانیان پێویستیان بە زانستێکی تر هەیە جگە لە زانستی قورئان و سوننەت، وەکو زانستی کەلام و جگە لە ئەمە؛ ئەوا كەسێكی نەزانە و بانگەشەکەی بەتاڵ و پوچەڵە، چونکە وای داناوە کە ئایین تەواو نابێت مەگەر بەوەی کە ئەو وتوویەتی و بانگەوازی بۆ کردووە، و ئەمەیش لە گەورەترین ستەمە و بە نەزان دانانی خودا و پێغەمبەرەکەیەتی، {وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي} واتە: {و نیعمەتی خۆمم بەسەرتاندا تەواو کرد}؛ چ دیار بێت یان شاراوە، {وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} واتە: {ڕازی بووم کە ئیسلام ئایینتان بێت}؛ واتە: هەڵمبژارد بۆتان وەک ئاینێک، هەروەکو چۆن ئێوەیشم والێكرد كە پێی ڕازی بن، کەواتە پێی هەستن و پەیڕەوی بكەن وەک سوپاسگوزارییەک بۆ پەروەردگارتان، و ستایشی ئەو زاتە بکەن کە منەتی بەسەرتاندا کردووە بە باشترین و بەڕێزترین و تەواوترین ئاین.
التصنيفات
فەزڵی سورەت وئایەتەکان