إعدادات العرض
ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژی (ی فەرزی بەكۆمەڵ)؛ ئەوا هیچ نوێژێک نییە (دروست نییە ئەنجام بدرێت) جگە لە نوێژە فەرزەکە
ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژی (ی فەرزی بەكۆمەڵ)؛ ئەوا هیچ نوێژێک نییە (دروست نییە ئەنجام بدرێت) جگە لە نوێژە فەرزەکە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژی (ی فەرزی بەكۆمەڵ)؛ ئەوا هیچ نوێژێک نییە (دروست نییە ئەنجام بدرێت) جگە لە نوێژە فەرزەکە».
الشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لەو كەسەی كە لە نێو مزگەوتدایە؛ دەست بە نوێژی سوننەت بکات، ئەگەر لەو كاتەدا قامەت كرابێت بۆ ئەنجامدانی نوێژی فەرز.فوائد الحديث
نەهی كردن لە ئەنجامدانی نوێژی سوننەت کاتێک قامەت دەكرێت بۆ نوێژی فەرز، و ئەویش لە نێو مزگەوتدایە.
نەهی كردن لە دەستپێکردنی نوێژی سوننەت لە پاش قامەت كردن بۆ نوێژ، جا نوێژی سوننەتی راتیبە بێت وەک نوێژی سوننەتی پێش بەیانی و نیوەڕۆ یان ئەوانی تر.
ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ و ئەویش لە ئەنجامدانی نوێژی سوننەتدا بوو؛ و کەمتر لە ڕکاتێکی مابوو، ئەوا هەندێك بە خێرایی تەواوی دەکات، ئەگەرنا دەیوەستێنێت بۆئەوەی فەزڵ و پاداشتی گەیشتن بە تەكبیرەی ئیحرام بەدەست دەهێنێت.
التصنيفات
فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی