جێگەی خەوتنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەکراو دروستکرابوو کە ناوەكەی بە ڕیشاڵی دارخورما پڕ کرابووەوە

جێگەی خەوتنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەکراو دروستکرابوو کە ناوەكەی بە ڕیشاڵی دارخورما پڕ کرابووەوە

لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جێگەی خەوتنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەکراو دروستکرابوو کە ناوەكەی بە ڕیشاڵی دارخورما پڕ کرابووەوە، ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: ئەو سەرینەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پاڵی پێوە دەدا، لە پێستی خۆشەكراو دروستكرا بوو کە بە ڕیشاڵی دار خورما ناوەكەی پڕ کرابووەوە.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵیداوە کە ئەو جێگایەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەكراو دروست کرابوو، و پڕ بوو لە ڕیشاڵی دارخورما، هەروەها سەرینەکەیشی کە پشتی پێوە دەنا؛ لە هەمان شت دروستكرا بوو.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەری بوو لە زوهد و دوورکەوتنەوەی لە خۆشییەکانی دونیا، سەرەڕای ئەوەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- توانای پێدابوو ئەگەر بیویستایە چێژیان لێ ببینێت.

ڕێگەپێدان بە بەکارهێنانی فەرش و سەرین، و نووستن و پاڵدانەوە لەسەریان.

پێویستە موسڵمان حاڵ و گوزەرانی خۆی بپێوێت بە حاڵ و گوزەرانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-؛ چونکە ئەو باشترین نموونەیە، و هەر کەسێک شوێن پێی ئەو هەڵگرێت؛ ڕێنمایی دەکرێت و سەرکەوتوو دەبێت لە دونیا و دواڕۆژدا.

بەپەرۆشی لەسەر خۆئامادەکردن بۆ دواڕۆژ، و باوەڕدار لە دونیا بەوەندە قایل بێت کە یارمەتی دەدات لەسەر گوێڕایەڵی خوای گەورە، و نابێت سەرقاڵی زۆرکردنی سەروەت و سامان بێـت، خوای گەورەیش سەرزەنشتی کۆمەڵە خەڵكانێكی كردووە لەسەر ئەمە، و فەرموویەتی: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2)} [التكاثر:1- 2] واتە: {زۆرکردنی سامان بێ ئاگای كردوون (1) هەتا دەمرن و دەخرێنە نێو گۆڕەكانتانەوە (2)}.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ