إعدادات العرض
ئایا هەواڵتان پێ نەدەم دەربارەی باشترینتان و خراپترینتان؟
ئایا هەواڵتان پێ نەدەم دەربارەی باشترینتان و خراپترینتان؟
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەلای كۆمەڵە خەڵكێك كە دانیشتبوون، وفەرمووی: «ئایا هەواڵتان پێ نەدەم دەربارەی باشترینتان و خراپترینتان؟»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوان بێدەنگ بوون، سێ جار ئەو قسەیەی دووبارە کردەوە، پاشان پیاوێک ووتی: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (پێمان بڵێ) سەبارەت بە باشترینمان و خراپترینمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باشترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ دەکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراون، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە هیوای خێری لێ ناکرێت و خەڵکی لە شەڕی پارێزراو نین».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Indonesia Kiswahili ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Hausa Tagalog Русский മലയാളം मराठी Српски සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەلای کۆمەڵێک لە هاوەڵانی وەستا کە دانیشتبوون، و پرسیاری لێکردن: ئایا هەواڵتان پێ نەدەم و بۆتان باس نەكەم سەبارەت بەوەی کێ باشترینتانە و کێ خراپترینتانە؟ ئەوانیش قسەیان نەکرد و هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە، لە ترسی جیاکردنەوەی باشترین و خراپترینیان و ترسان لە ئابڕووچوون؛ بۆیە بێدەنگ بوون. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سێ جار پرسیارەکەی دووبارە کردەوە، پیاوێک لە ئەوان وەڵامی دایەوە: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، هەواڵمان پێبدە سەبارەت بە باشترینمان لە خراپترینمان. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆی ڕوون کردنەوە: باشترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ دەکرێت، و چاکەکاری لێ چاوەڕوان دەکرێت، و خەڵكی لە شەڕی ئەو پارێزراون، و لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو ناترسن، و خراپترینتان ئەو کەسەیە کە ئومێدی چاكەی لێ ناکرێت، و چاوەڕوانی لێ ناکرێت كە چاكەكار بێت، و خەڵكی لە شەڕی پارێزراو نین، بەڵکو لە ستەم و خراپە و زۆرداری ئەو دەترسن.فوائد الحديث
ڕوونكردنەوەی باشترینەكان و خراپترینەكان لەنێو خەڵیکدا.
سوود و زیانی گواستراوە بۆ دەوروبەر گەورەترە لەو سوود و زیانەی تەنها تووشی خۆی دەبێت.
هاندان بۆ ڕەوشت جوانی، و مامەڵە بە چاكی لە نێوان خەڵکیدا، و هۆشداریدان سەبارەت بە ستەم و شەڕ و خراپە و دەستدرێژی.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان