إعدادات العرض
ئەوەی سوپاسی خەڵكی نەكات؛ سوپاسی خوای گەورەیش ناكات
ئەوەی سوپاسی خەڵكی نەكات؛ سوپاسی خوای گەورەیش ناكات
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوپاسی خەڵكی نەكات؛ سوپاسی خوای گەورەیش ناكات».
[(سەحیح - ڕاست)] [(أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Indonesia Kiswahili ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Hausa Tagalog Русский മലയാളം मराठी Српски සිංහල ಕನ್ನಡ हिन्दी తెలుగు اردو Türkçeالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە: بە شێوەیەكی گشتی ئەو کەسەی كە سوپاسی خەڵکی ناکات لەسەر چاکەكاری و یارمەتیان بۆی؛ ئەوا سوپاسی خودایش ناکات، ئەمیش بەهۆی بوونی پەیوەندی لەنێوان هەردوو کارەکە، چونکە هەرکەسێک سروشت و خووی بریتی بێت لە سوپاس نەکردنی خەڵکی و وازهێنان لە سوپاسگوزارییان، ئەوا هەمان خووی دەبێت لە سپڵە بوون بەرامبەر بە نیعمەتەكانی خودا، و کەمتەرخەم دەبێت لە سوپاسكردنی خودا لەسەر بەخشینیان.فوائد الحديث
گرنگی سوپاسكردنی خەڵكی بەرامبەر بە چاكەكاریەكانیان.
نیعمەت بەخشی ڕاستەقینە تەنها الله یە -سبحانه وتعالی-، و خەڵكی هۆكارن خوای گەورە ڕامیان دەكات بۆ هەریەكێك بیەوێت؛ جا بۆیە سوپاسكردنی خەڵكی لە سوپاسكردنی الله یە -سبحانه وتعالی-.
سوپاسکردنی خەڵکی لەسەر چاکەكاریان بەڵگەیە لەسەر كامڵێتی ڕەوشت جوانی.
التصنيفات
ڕەوشتە چاکەکان