إعدادات العرض
چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت
چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت
لە نەواسی کوڕی سەمعانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت». لە وابیسەی کوڕی مەعبەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، فەرمووی: «هاتووی پرسیار بكەیت سەبارەت بە چاکە و خراپە (گوناهـ)؟»، ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «پرسیار لە دڵت بکە، چاکە: ئەوەیە کە دەروون و دڵ پێی ئارامە، و خراپە (گوناهـ): ئەوەیە کە لە ناختدا دەجووڵێت و لە سینگتدا دوودڵیت سەبارەتی؛ ئەگەرچیش خەڵکی فەتوات بۆ بدەن».
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayuالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی چاكە وخراپەی (گوناهی) كرد؛ وفەرمووی: لە گەورەترین تایبەتمەندیەكانی چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی لەگەڵ الله بە تەقواداری، و لەگەڵ خەڵكی بە ئارامگرتن لەسەر ئازار، وكەمی توڕەیی، وڕووخۆشی، وقسە جوانی، وگەیاندنی پەیوەندی وگوێڕایەڵی ونەرمونیانی وچاكەكاری وباشی لە مامەڵە وهاوڕێیەتیدا. وچاکە ئەوەیە کە دڵ ودەروون پێی ئارام وهێور دەبێتەوە. سەبارەت بە خراپە (گوناهـ)؛ هەرشتێكە لە نەفسدا بجوڵێت لە شتە گوماناویەكان ودوودڵ بیت سەبارەتی وسینگ پێی ئارام نەبێت، ودڵ دەربارەی گوماناوی بێت، وبترسێت لەوەی گوناهە، ونەتەوێت ئاشكرای بكەیت چونكە ناشیرینە لە پێش چاوی خەڵكە چاكەكان، چونكە نەفس سروشتی وایە حەز دەكات خەڵكی چاكەكانی ببینێت، بۆیە ئەگەر حەز نەكەیت خەڵكە چاكەكان هەندێك لە كردەوەكانت ببینن؛ ئەوا ئەو كردەوانە گوناهن وخێریان تێدا نییە، وئەگەر خەڵکی فەتوات بۆ بدەن سەبارەتی؛ ئەوا فەتواکەیان وەرمەگرە چونكە نیشانەی گومان لە ناختدا دێت و دەچێت، وفەتوا لەڕاستیدا گومانەكە ناسڕێتەوە لە حاڵەتێكدا كە موفتییەکە بەبێ زانست فەتوا بدات، بەڵام ئەگەر فەتواکە لەسەر بنەمای بەڵگەیەکی شەرعی بوو؛ ئەوا واجبە لەسەر فەتواخوازەکە قبوڵی بكات، ئەگەرچیش دڵی پێی ئارام نەبێت.فوائد الحديث
هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشت جوانی؛ چونكە ڕەوشت جوانی لە مەزنترین تایبەتمەندیەكانی چاكەكارییە.
حهق وپوچەڵ هیچ تێکەڵ نابن لە لای ئیماندار، بەڵکو حەق دەناسێتەوە بەو نور وڕۆشناییەى لە نێو دڵیدایە، ودووردەکەوێتەوە لە پوچەڵی وناهەقی بۆیە نکۆڵی لێدەکات وڕەتی دەکاتەوە.
لە نیشانەكانی گوناهـ وتاوان: شڵەژان وگومان لە دڵدا، وحەز نەكات خەڵكی بزانێت كە ئەو شتە گوماناویە لەنێو دڵیدایە.
سیندی دەڵێت: ئەمە سەبارەت بە شتە گوماناویەكانە كە خەڵكی نازانن كام لایان ڕاستە، ئەگەرنا ئەوەی لە شەریعەدا فەرمانی پێكراوە؛ چاكەكارییە ئەگەرچیش بەڵگەی بۆ دەرنەكەوێت ولە دڵیدا هەستی پێنەكات، وئەو شتەی نەهی لێكراوە بە هەمان شێوە؛ گوناهـ وخراپەكاریە، وهیچ پێویست ناكات بە پرسیار كردن لە دڵ ودڵنیابوونی.
مەبەست لە فەرموودەكە ئەوانەن كە هێشتا فیترەتیان پاك وسەلامەتە، نەك ئەوانەی دڵیان لای داوە وچاكە ناناسێت ونكۆڵی لە خراپە ناكات مەگەر بەپێی هەوا وئارەزووی خۆی نەبێت.
تەیبی دەڵێت: ووتراوە: وشەی (چاكەكاری:البر) لە فەرموودەكەدا بە چەند مانایەك لێكدراوەتەوە، لە شوێنێكدا وا ڕاڤە كراوە كە مەبەست لێی ئەو شتەیە كە دڵ بۆی ئارامە ولێی بێ گومانە، ولە شوێنێكدا بە (ئیمان:باوەڕ) ڕاڤە كراوە، ولە شوێنێكی تردا بەو شتە ڕاڤە كراوە كە لە خودا نزیكت دەكاتەوە، ولێرەدا بە ڕەوشت جوانی لێكدراوەتەوە، وڕەوشت جوانی ڕاڤەكراوە كە بریتیە لە: ئارامگرتن لەسەر ئازار وكەم توڕەیی وڕوو خۆشی وقسە جوانی، هەموو ئەمانەیش نزیكن لەیەكتر لەڕوانگەی ماناوە.
