خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد

خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لام کە دوو کچی خۆی لە باوەشدا بوو، منیش سێ خورمام پێی بەخشی، یەک خورمای دا بە هەریەکێكیان وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى خورماکەى ئەویشیان کرد؛ بۆیە (ئافرەتەکە) ئەو خورمایەی کە دەیویست بیخوات لە نێوانیان کردی بە دوو لەتەوە، ئەم کردەوەیەی تووشی سەرسوڕمانی کردم، بۆیە باسی کردەوەى ئەو ئافرەتەم کرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: «خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لای ودوو کچی خۆی لە باوەشدا بوو، ئەویش (عائیشە) سێ خورمای پێی بەخشی، ئافرەتەكە یەک خورمای دا بە هەریەکێك لە منداڵەكانی، وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى ئەو خورمایەیشیان كرد كە دەیویست بیخوات، بۆیە ئافرەتەکە خورماكەی کرد بە دوو لەتەوە ودابەشی كرد بەسەریاند، كردەوەی ئافرەتەكە عائیشەی تووشی سەرسوڕمانی کرد، بۆیە باسیکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلە وپایەى خێرکردن کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی باوەڕی ئیماندار بە خواى گەورە، ومتمانەبوونی بە پەیمان وفەزڵی پەروەردگاری.

گەورەیی سۆز وڕەحمەتی دایکان بەرامبەر منداڵەکانیان وترسیان لەوەى تووشی تیاچوون وزیان ببن.

فەزڵ وپلە وپایەی بەخشین بە کەسێکی تر وخۆ بێبەشكردن لێی، وبە ڕەحم بوون بەرامبەر بچووکەکان، وچاکەکاری ونەرمونیان بوون بەرامبەر کچان؛ ئەمانە هۆکاری چوونە بەهەشت وڕزگاربوونن لە دۆزەخ.

كەمی بەخشین لە شتێكدا نابێتە ڕێگر لە خێركردن پێی، بەڵكو خێرخواز پێویستە خێر بكات بەوەی لەبەردەستدایە ئەگەر كەم یان زۆر بێت.

ئاماژەیە بۆ حاڵ وگوزەرانی ماڵەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وچۆن خۆی وخێزانی دەژیان، وهیچ شتێك لە ماڵەكانیاندا نەبوو كە بیخۆن جگە لە خورمایەك یان سیان نەبێت.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان