إعدادات العرض
خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت
خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت
لە میقدادی کوڕی ئەسودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت»، سولەیمی کوڕی عامر دەڵێـت: والله نازانم مەبەستی لە میل چییە؟ ئایا دووری یەک میل لەسەر زەویدا یان ئەو میلەیە کە چاوی پێ دەڕێژن، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خەڵکی بە پێی کردەوەکانیان لە ئارەقدا (ئارەقی لاشەیان) نقوم دەبن، هەیانە (ئارەقەکە) دەگاتە لای قولەپێکانی، وهەیانە دەگاتە لای ئەژنۆکانى، وهەیانە دەگاتە لای کەمەری، وهەیانە ئارەقەكە لەغاوی دەگرێت». دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ دەمی کرد.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili සිංහල ગુજરાતી Magyar ქართული Română Português ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasy Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خۆر نزیك دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەكان، هەتاوەكو هێندەی یەك میل دوور دەبێت لەسەریانەوە. تابیعیەك بە ناوی سولەیم كوڕی عامر دەڵێت: والله نازانم مەبەستی كام میل بوو، میلی پێوانی زەوی، یان ئەو میلەی كە چاوی پێ كل دەكرێت؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خەڵكی لەنێو ئارەقی لاشەیان دەبن بە پێی كردەوەكانیان؛ تێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو گوێزنگەكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو ئەژنۆكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو كەمەریەتی -هەتا شوێنی بەستنی بەنەخوێنەكەی-، وتێیاندایە ئارەقەكەی دەگاتە لای دەمی وناتوانێت قسە بكات. دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دەستی ئاماژەی بۆ دەمی كرد.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەى ترس وناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت وهۆشداریدان سەبارەتیان.
خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا تووشی ناڕەحەتی دەبن لەکاتی وەستانیان لە شوێنی لێپرسینەوە ئەمیش بەپێی کردەوەکانیان.
هاندان وئامۆژگاری کردن بۆ ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان، وهەڕەشە کردن وترساندن لە نزیکبوونەوە لە کردەوە شەڕ وخراپەکان.
التصنيفات
ژیانی ڕۆژی دوایی