إعدادات العرض
ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە
ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی دەكات بە دانانی دەست لەسەر دەم وداخستنی دەرهەق بە ئەو كەسەی كە باوێشك دەدات ودەمی دەكاتەوە بەهۆی تەمەڵی یان هەر هۆکارێکی تر، چونكە ئەگەر وا نەكات ئەوا بە كراوەیی دەمێنێتەوە وشەیتان دەچێتە ژوورەوە، بۆیە دانانی دەست لەسەر دەم دەبێتە ڕێگر لە چوونە ژوورەوەی شەیتان بۆ نێو لاشە.فوائد الحديث
ئەگەر مرۆڤ بیەوێت باوێشك بدات ئەوا پێویستە هێندەی دەتوانێت دەمی دابخات؛ بە داخستنی لێوەكانی، ئەگەر نەیتوانی ئەمە بكات ئەوا پێویستە دەستی لەسەر دەمی دابنێت؛ بۆئەوەی بە داخراوی بمێنێتەوە وهیچ شوێنێكی نەكرێتەوە.
پابەندبوون بە ڕێساكانی ئاینی ئیسلامەوە لە هەموو حاڵەتێکدا؛ چونکە ئەوپەڕی کامڵبوون وڕەوشت جوانی تێدایە.
هۆشداریدان سەبارەت بە هەموو شوێنەكانی چوونە ژوورەوەی شەیتان بۆ نێو لاشەی مرۆڤ.
التصنيفات
ئادابەکانی پژمین وباوێشکدان