هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن

هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن».

[حەسەنە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هیچ مرۆڤێک دوور نییە لە تاوانکردن، چونکە مرۆڤ لە سەر لاوازی دروستکراوە بەوەی کە بە زۆری ملکەچ نابن بۆ فەرمانەکانی پەروەردگاریان وخۆیان لا نادەن لە نەهی لێکراوەکان، بۆیە خوای گەورە دەرگای تەوبە کردنی بەردەوام کراوەیە بۆ تەوبەکاران، وبۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: باشترین تاوانکاران وهەڵەکاران ئەوانەن کە زۆر تەوبە دەکەن.

فوائد الحديث

نەوەی ئادەم تووشی هەڵە وتاوان دەبێت، بۆیە واجبە لە سەر ئیماندار ئەگەر تووشی تاوانێک بوو دەستبەجێ یەکسەر تەوبە بکات لەو تاوانە.

التصنيفات

تەوبە کردن