سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە

سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە

لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە براوەیە وسەرفرازە: ئەو كەسەی فەرمانبەرداری پەروەردگارێتی وهیدایەت دراوە وسەركەوتوویی پێبەخشراوە بۆ پابەند بوون بە ئیسلامەوە، هەروەها ڕزقی حەڵاڵی پێویستی پێبەخشراوە بە بێ زیاد وبە بێ كەم، وخوای گەورە قەناعەت وڕازیبوونی پێبەخشیووە بەوەی پێیداوە.

فوائد الحديث

ئاسوودەیی بەندە لەوەدایە کە لە دینداریدا لە ئەوپەڕی کامڵیدا بێت، و بەپێی پێویستی بژێوی ژیانی هەبێت، وقەناعەت وڕازی بێت بەوەى پەروەردگاری پێی بەخشیووە.

هاندان بۆ ڕازی بوون وقەناعەت بەوەی پێت دراوە لە دونیادا؛ لەگەڵ ئیسلام وسونەتدا.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا