إعدادات العرض
ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم، ئەگەر هێندەی شاخێک قەرزت لەسەر بێت؛ خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە؟ بڵێ: ( اللهم اكفني…
ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم، ئەگەر هێندەی شاخێک قەرزت لەسەر بێت؛ خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە؟ بڵێ: ( اللهم اكفني بحلالك عن حرامك، وأغنني بفضلك عمن سواك )
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەندەیەک* هات ووتی: ناتوانم ئەو ئەرکەى لەسەرمە جێبەجێی بکەم (بۆ دانەوەى نرخی ئازاد بوونم بە گەورەکەم)؛ یارمەتیم بدە، ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم، ئەگەر هێندەی شاخێک قەرزت لەسەر بێت؛ خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە؟ بڵێ: «(اللهم اكفني بحلالك عن حرامك، وأغنني بفضلك عمن سواك)**». *(بەندەیەک: مەبەست -کۆیلەیە- کە لەو سەردەمەدا کڕین وفرۆشتنیان پێدەکرا وبەکاردەهێنران بۆ خزمەتکردن)، **(واتە: خودایە، ڕازیم بكە بە شتە حەڵاڵكراوەكانت لە جیاتی حەرامكراوەكانت، ودەوڵەمەندم بكە بە چاكەی خۆت لە جگە لە خۆت)
[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français ئۇيغۇرچە Русский Tiếng Việt Nederlands Kiswahili অসমীয়া ไทย ગુજરાતી සිංහලالشرح
شیکردنەوەى فەرموودەکە: بەندەیەک* هات بۆ لای عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- کە دەیویست گرێبەست لەگەڵ گەورەکەى بکات بۆ ئەوەى ئازادی بکات بەرامبەر نرخێکی قیست، بەڵام بەندەکە پارەی پێویستی نەبوو بۆئەوەى بیدات بە گەورەکەى؛ بۆیە چوو بۆ لای ئیمامی عەلی داواى یارمەتی لێدەکات، ئیمامی عەلی ڕێنموێنی کرد بۆ پاڕانەوە لە پەروەردگار کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، ئەمیش نزایەکە کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فێری ئیمامی عەلی کردووە -ڕەزای خواى لێبێت-، ئەگەر ئەم بەندەیە بە ڕاستگۆیی ودڵسۆزییەوە ئەم نزایە بڵێت، وهێندەی شاخێکی قەرزی لەسەر بێت؛ خواى گەورە هۆکارەکانى بۆ ئاسان دەکات بۆئەوەی قەرزەکە بداتەوە، پێی ووت: بڵێ: (اللهم اكفني بحلالك عن حرامك، وأغنني بفضلك عمن سواك)**، ومانای ئەوەیە: خودایە هێندە ڕزقی حەڵاڵم پێببەخشە کە پێویستیم بە ڕێگای حەرام نەبێت بۆ پەیداکردنی بژێوی وپێویستی ژیانم، وئەی پەروەردگار تەنها تۆ ڕزقم پێببەخشە ودەوڵەمەندم بکە بۆئەوەى داوا لە خەڵکی نەکەم. *(بەندەیەک: مەبەست -کۆیلەیە- کە لەو سەردەمەدا کڕین وفرۆشتنیان پێدەکرا وبەکاردەهێنران بۆ خزمەتکردن)، **(واتە: خودایە، ڕازیم بكە بە شتە حەڵاڵكراوەكانت لە جیاتی حەرامكراوەكانت، ودەوڵەمەندم بكە بە چاكەی خۆت لە جگە لە خۆت)