هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛…

هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەرکەسێک فێری زانستی شەرعی بێت كە لە بنچینەدا ئەم زانستە لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت؛ بەڵام ئەم كەسە فێری دەبێت بۆئەوەی شتێك لە شتومەكەی دونیای پێ دەستبكەوێت وەكو پارە وسامان وناوبانگ، ئەوا بۆنی بەهەشت ناكات لە ڕۆژی قیامەتدا.

فوائد الحديث

واجبێتی دڵسۆز بوون لە فێربوونی زانستی شەرعی، وهاندان بۆ فێربوونی ودڵسۆزی تێیدا.

هەڕەشەى توند سەبارەت بە فێربوونی زانستی شەرعی بۆ ڕیا یان بۆ بەدەستهێنانی دونیا، وئەمە لە تاوانە گەورەكانە.

هەرکەسێک زانستی شەرعی فێر بێت لە پێناو خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پاشان شتی دونیایی دەستبکەوێـت ئەوا ڕێگەپێدراوە بیبات، وزیانی بۆی نابێت.

سیندی دەڵێت: كاتێك فەرمووی: (ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات)؛ ئاماژەیە بۆ زۆر جەختكردنەوە لەسەر حەرامبوونی بەهەشت لەسەر ئەم كەسە؛ چونكە ئەگەر كەسێك بۆنی شتێك نەكات ئەوا پێیشی ناگات.

هەركەسێك فێری زانستێك بێت لەو زانستانەی مرۆڤ لە پێناو ڕەزامەندی خوای گەورە فێری دەبێت؛ بەڵام ئەم كەسە بۆ بەدەستهێنانی كارێك یان بۆ مەرامێكی تری دونیایی فێری دەبێت، ئەوا دەبێت تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله، وخوای گەورە كردەوە خراپەكەی دەسڕێتەوە كە بەهۆی نیەتی خراپەوە تووشی بوو، وئەو خاوەنی فەزڵی مەزنە بەسەر بەندەكانیەوە -سبحانه وتعالی-.

ئەمە هۆشداریە بۆ فێرخوازی زانستی شەرعی، بەڵام ئەوەی فێرخوازی زانستێكی دونیاییە وەكو ئەندازیاری وكیمیا وهتد بۆ بەدەستهێنانی شتومەكێكی دونیایی؛ ئەوا نیەتەكەی بۆ خۆیەتی.

التصنيفات

ڕەوشتە ناشیرینەکان, ئادابەکانی وڕەوشتی زانا وفێرخواز