کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو

کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پیاوێك كاتێك ڕێی دەكرد بە لای لقە دارێكی دڕكدا تێپەڕی لەسەر ڕێگا وئازاری مسوڵمانانی دەدا، ئەم پیاوە دارەكەی دوورخستەوە و لەسەر ڕێگاكە لایبرد، بۆیە خوای گەورە لەسەر ئەم كارە سوپاسی كرد ولێی خۆش بوو.

فوائد الحديث

فەزڵ وپاداشتی لابردنی ئازار وزیان لەسەر ڕێگای هاتوچۆ کردنی خەڵکی، وئەمە هۆكارە بۆ لێخۆشبوونی خوای گەورە.

بە كەم دانەنانی كردەوە خێرەكان ئەگەرچیش كەم بن.

ئیسلام ئاینی پاکوخاوێنی وپاراستنی ژینگە وسەلامەتی وپاراستنی گشتیە.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان