إعدادات العرض
ئەگەر یەکێکتان چووە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوت، با سەلام لەسەر پێغەمبەر بدات، پاشان بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)
ئەگەر یەکێکتان چووە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوت، با سەلام لەسەر پێغەمبەر بدات، پاشان بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)
لە ئەبی ھوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوت، با سەلام لەسەر پێغەمبەر بدات، پاشان بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ) واتە: (خودایە، دەرگاکانی ڕەحمەتی خۆتم بۆ بکەرەوە)، و کاتێکیش هاتە دەرەوە (لە مزگەوت)، با سەلام لەسەر پێغەمبەر بدات، پاشان بڵێت: (اللَّهُمَّ اعْصِمْنِي مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) واتە: (خودایە، بمپارێزە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو)».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar ქართული Tiếng Việt বাংলা ไทย অসমীয়া Bahasa Indonesia Nederlands ਪੰਜਾਬੀالشرح
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ڕێنموێنی موسڵمانی کردووە بەوەی كاتێك دەیەوێت بچێتە نێو مزگەوتەوە؛ سەلام لەسەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بدات بە ووتنی: (اللهم صل وسلم على محمد) واتە: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم-)، پاشان بڵێت: (اللهم افتح لي أبواب رحمتك) واتە: (خودایە، دەرگاکانی ڕەحمەتی خۆتم بۆ بکەرەوە). و کاتێک كە دەیەوێت بێـتە دەرەوە، با سەلام لەسەر پێغەمبەر بدات -صلى اللە علیە وسلم-، و بڵێت: (اللهم اعصمني من الشيطان الرجيم) واتە: (خودایە، بمپارێزە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو)، و لە گێڕانەوەی (حاكم)دا هاتووە: با بڵێت: (اللهم أجرني من الشيطان الرجيم) واتە: (خودایە، پەنام بدە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو).فوائد الحديث
ووتنی ئەم نزایە لەکاتی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی ؛ سونەتە.
نزای دەرچوون لە مزگەوت گشتییە بۆ هەموو مزگەوتەکان؛ تەنانەت بۆ مزگەوتی حەرامیش.
ووتنی زیکری ڕەحمەت لەكاتی چوونە ژوورەوە، و داوای پاراستن لە شەیتان لەكات هاتنە دەرەوە: داناییەكەی ئەوەیە کە ئەو کەسەی دەچێتە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوت خەریكی شتێک دەبێت کە لە خودا و بەهەشتەکەی نزیکی دەکاتەوە، بۆیە گونجاوە کە باسی ڕەحمەت بکات، جا کاتێک دێتە دەرەوە، دەچێتە نێو دونیاوە بەو هەموو شتە سەرگەرمکەر و سەرقاڵکەرانەی کە تێیدایە، بۆیە گونجاوە کە داوای پارێزگاری و پاراستن لە خودا بکات لە شەیتان.
التصنيفات
حوکمەکانی مزگەوت