چیم داوە لە دونیا، من لە دونیادا وەكو سوارێكم لەژێر سێبەری دارێك كەمێك دەحەوێمەوە، پاشان دەڕوات وبەجێی دەهێڵێت

چیم داوە لە دونیا، من لە دونیادا وەكو سوارێكم لەژێر سێبەری دارێك كەمێك دەحەوێمەوە، پاشان دەڕوات وبەجێی دەهێڵێت

لە عبداللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر حەسیرێك خەوتبوو، هەستا لە خەو وشوێنەواری حەسیرەكە بە لاتەنیشتیەوە دیاربوو، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دەتوانین دۆشەكێكی نەرمت بۆ دروست بكەین، بەڵام فەرمووی: «چیم داوە لە دونیا، من لە دونیادا وەكو سوارێكم لەژێر سێبەری دارێك كەمێك دەحەوێمەوە، پاشان دەڕوات وبەجێی دەهێڵێت».

[صەحیحە]

الشرح

عبداللەی كوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر حەسیرێكی بچووك خەوتبوو كە لە ڕووەكێك چنرا بوو، پاشان هەستا لە خەو وشوێنەواری حەسیرەكە بە پێستەكانی لاتەنیشتیەوە دیاربوو، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دەتوانین دۆشەكێكی نەرمت بۆ دروست بكەین باشترە لەوەی لەسەر ئەم حەسیرە زبرە بخەویت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هیچ خۆشەویست وتەبا نیم لەگەڵ دونیا هەتاوەكو هیوام پێی هەبێت، نمونەی من ومانەوە لە دونیا وەكو نمونەی سوارێكە لە ژێر سێبەری دارێك دەحەوێتەوە پاشان هەڵدەستێت وبەجێی دەهێڵێت.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوە وئاماژەیە بۆ ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زوهدی هەبوو لە دونیادا وپشتی لێدەكرد.

فەرموودەكە فەرمان ناكات بە وازهێنان لەو شتانەی كە پێویستن لە دونیادا، بەڵكو سەرقاڵ بوون پێیان و لەبیركردنی قیامەت؛ ئەمە سەرزەنشتكراوە، پیاوەكە لە ژێر سێبەری دارەكەدا مایەوە وسوودی لێوەرگرت بۆئەوەی بگات بە شوێنی مەبەست، وسێبەری دارەكەی نەكرد بە شوێنی مانەوەی هەمیشەیی.

پێویستە مسوڵمان وانە وەربگرێت بە تێڕوانین بۆ حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە ئەو چاكترین سەرمەشقە، وهەركەسێك شوێنی ڕێبازەكەی بكەوێـت؛ هیدایەت دەدرێت وسەرفراز دەبێت لە دونیا وقیامەتدا.

بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەسەر سەلامەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخۆشەویستیان بۆی.

هێنانەوەی نمونەكان لەكاتی بانگەوازی وفێركردندا؛ ڕێگەپێدراوە.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا, پاککردنەوەی دەروونەکان