إعدادات العرض
ئیسلام بە نامۆیی دەستپێكرد، وبە نامۆیی دەگەڕێتەوە، بۆیە موژدە بێت بۆ ئەوانەی كە نامۆن
ئیسلام بە نامۆیی دەستپێكرد، وبە نامۆیی دەگەڕێتەوە، بۆیە موژدە بێت بۆ ئەوانەی كە نامۆن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام بە نامۆیی دەستپێكرد، وبە نامۆیی دەگەڕێتەوە، بۆیە موژدە بێت بۆ ئەوانەی كە نامۆن».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Bahasa Indonesia Kiswahili Hausa සිංහල English ગુજરાતી Magyar ქართული Română Русский Português ไทย తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئیسلام سەرەتا بە نامۆیی دەستیپێكرد لە نێو خەڵكێكی دیاریكراو وشوێنكەوتووانی كەم بوون، ودیسانەوە ئیسلام بە نامۆیی دەگەڕێتەوە بەهۆی كەمی ئەو كەسانەی پابەندن پێوەی وەكو پێویست، بۆیە موژدە بێت لەوانەی كە نامۆن، وبەختەوەر وئاسوودە بن وچاویان ئۆقرە بگرێت.فوائد الحديث
هەواڵدانە سەبارەت بەوەی ئیسلام پاش بڵاوبوونەوە و بەناوبانگ بوونی؛ جارێكی تر نامۆ دەبێتەوە.
فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ نیشانەیەك لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی، چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەی لە داهاتوودا ڕوودەدات لە نێو ئومەتەكەیدا، وبەو شێوەیە ڕوویدا كە ئەو باسیكرد.
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپاداشتی ئەو كەسەی نیشتیمان وهۆزەكەی جێدەهێڵێت لە پێناو ئیسلام، وپاداشتەكەی بەهەشتە.
نامۆكان ئەو كەسانەن كە چاكەكاری دەكەن كاتێك خەڵكی خراپە، وئەوەی خەڵكی خراپی كردووە ئەوان چاكی دەكەنەوە.
التصنيفات
حاڵی پیاوچاکان