إعدادات العرض
پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟
پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟
لە موعازەوە دەڵێت: «پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟ ئەویش ووتی: ئایا تۆ حەروریت؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا ووتی: « ئێمەی ئافرەتان توشی سوڕی مانگانە دەبوین وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، و فەرمانمان پێنەدەکرا نوێژەکان بگێڕینەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរ ગુજરાતી Nederlands Македонски ਪੰਜਾਬੀالشرح
موعازەی عەدەوی پرسیاری لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: بۆچی ئافرەت كە تووشی سووڕی مانگانە هاتبێت ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟ عائیشە ووتی: ئایا تۆ لە خەواریجە حەروریەكانیت؟ كە زۆر پرسیار دەكەن بۆ زێدەڕۆیی كردن وتوندڕەوی؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا عائیشە ووتی: تووشی سووڕی مانگانە دەبووین كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو، وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، بەڵام فەرمانمان پێنەدەکرا کە نوێژەکان بگێڕینەوە.فوائد الحديث
نکۆڵی وئینکاری کردن لەو کەسەی پرسیار دەکات تەنها بۆ زیادەڕەوی کردن ومشتومڕی ناپێویست.
ناوی (حەروریەت) دەگەڕێتەوە بۆ شارۆچكەیەك لە نزیك كوفە بە ناوی (حەرورائــ)، حەروریەکان كۆمەڵێك بوون لە خەواریجەكان، وعائیشە ئافرەتەكەی بە ئەوان چواند چونكە زۆر توندن لە هەموو شتێكدا وزۆر پرسیار وزێدەڕۆیی دەكەن.
مامۆستا وفێرکار ئەوەى پرسیارکار بیەوێت لەفێربوون وڕاوێژ وڕێنموێنی کردن بۆی ڕوون دەکەنەوە.
وەڵامدانەوە بە دەق باشترە؛ چونکە عائیشە نکۆڵی نەکرد لەو مانایەى ئافرەتەکە پرسیاری سەبارەتی کرد، ئەمیش لەبەرئەوەى وەڵامدانەوە بە دەق باشترە بۆ بڕینەوەی مشتومڕ وبەرهەڵستکاری.
ملكەچبوون بۆ حوكمی الله وپێغەمبەرەكەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەرچیش بەندە حیکمەتی حوکمەکەیش نەزانێت.
نەوەوی دەڵێت: واتای قسەكەی عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەیە: كۆمەڵێك لە خەواریجەكان واجبی دەكەن لەسەر ئافرەتات كە نوێژە فەوتاوەكانی كاتی سووڕی مانگانە بگێڕێتەوە، وئەمیش پێچەوانەی یەكدەنگی زانایانی مسوڵمانە، ئەم پرسیاركردنەی عائیشە پرسیاری نكۆڵی بوو؛ واتا: ئەمە ڕێبازی حەروریەتە وخراپترین ڕێبازە.
