إعدادات العرض
1- بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژە فەوتاوەکان ئەنجام ناداتەوە؟ ئەویش ووتی: ئایا تۆ حەروریت؟ ووتی: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا ووتی: تووشی ئەوە دەبووین، بۆیە فەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، بەڵام فەرمانمان پێنەدەکرا کە نوێژ فەوتاوەکان ئەنجام بدەینەوە
2- هەرکەسێک بمرێت وڕۆژووی لەسەر مابێت کە بیگرێتەوە؛ ئەوا دەبێت میراتگرەکەى لە جیاتی ئەو بیگرێتەوە
3- دایکم مردوو، وڕۆژووی یەک مانگی لەسەر بوو کە دەبوو بیگرێتەوە، ئایا لە جیاتی ئەو (ڕۆژووی ئەو ڕۆژانەى بۆ) بگرمەوە؟ فەرمووی: ئەگەر قەزرێک لەسەر دایکت بووایە ئایا بۆیت دەدایەوە؟ ووتی: بەڵێ، فەرمووی: قەزری خودا شایستەترە کە بدرێتەوە