إعدادات العرض
شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێنرێت
شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێنرێت
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر ئامادەی خواردنێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستمان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بە خواردن دەکرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵەیەک بەخێراییەوە هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت، هات بۆ ئەوەى خواردن بخوات؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی گرت، وپاشان ئەعرابیەک بەخێراییەوە هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئەویشی گرت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێنرێت، ئەم کیژۆڵەی هێنا بۆئەوەى بتوانێت بەهۆی ئەوەوە خواردن بخوات؛ منیش دەستم گرت، دواتر ئەم ئەعرابیەی هێنا بۆئەوەى بەهۆی ئەوەوە بتوانێت خواردن بخوات؛ منیش دەستم گرت، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بە دەستە، دەستی ئەو لە نێو دەستی مندایە لەگەڵ دەستی كیژۆڵەكە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
حوزەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئەگەر ئامادەی خواردنێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستیان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستیپێدەكرد ودەستی بۆ خواردنەكە دەبرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵەیەک هات بەهۆی ئەوەی زۆر خێرا بوو هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت، هات بۆ ئەوەى دەست لە خواردنەكە بدات وبیخوات؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی گرت، پاشان ئەعرابیەک بە خێراییەوە هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئەویشی گرت پێش ئەوەی دەستی بەر خواردنەكە بكەوێت، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر دەست بكرێت بە خواردنی وناوی الله -سبحانه وتعالی- لەسەر ئەو خواردنە نەهێنرێت، ئەم کیژۆڵەی هێنا بۆئەوەى بتوانێت بەهۆی ئەوەوە خواردن بخوات؛ منیش دەستم گرت، دواتر ئەم ئەعرابیەی هێنا بۆئەوەى بەهۆی ئەوەوە بتوانێت خواردن بخوات؛ منیش دەستم گرت، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بە دەستە، دەستی ئەو لە نێو دەستی مندایە لەگەڵ دەستی كیژۆلەكە، پاشان ناوی الله ی هێنا -سبحانه وتعالی- (ووتی: بسم الله) ولە خواردنەكەی خوارد.فوائد الحديث
ئاماژەیە بۆ ڕێزگرتنی هاوەڵان لە پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- وئەدەبیان بەرامبەری.
لە نەریت وئەدەبەکانى خواردن ئەوەیە پێویستە کەسی کەم تەمەن چاوەڕێ بکات هەتاوەکو کەسە گەورە وڕێزدارەکان سەرەتا دەست دەکەن بە خواردن.
شەیتان لەوەیە پاڵ بە هەندێک لە غافڵ وبێئاگان بنێت بۆ ئەو کارەی کە خۆی پێی خۆشە؛ بۆئەوەى بتوانێت بە ئامانجی بگات، ونمونەیش ئەوەیە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.
نەوەوی دەڵێت: زانایان وتوویانە: سونەتە بە ئاشكرا ودەنگی بیستراو بڵێت: (بسم الله)؛ بۆئەوەی ئەوانی تریش گوێیان لێبێت وئاگاداریان بكاتەوە.
ئەگەر کەسێک هات و ویستی خواردن بخوات ونەتبیستبوو ناوى خودا بهێنێت، بڵێت: (بسم الله)، ئەوا دەستی بگرە هەتاوەکو دەڵێت: (بسم الله).
واجبێتی گۆڕینی خراپە لەلایەن ئەو کەسەی زانایە، وگۆڕینی خراپە بە دەست بۆ کەسێک بتوانێت.
ئەم فەرموودەیە نیشانەیەکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە خواى گەورە زانیاری پێیدا سەبارەت بەوەى ڕوویدا لەم چیرۆکەدا.
شەیتان ناتوانێت لە خواردنی ئیمانداران بخوات مەگەر ناوى خوداى لەسەر نەهێنن.
سونەتە خەڵکی فێری نەریت وئەدەبەکانى خواردن وخواردنەوە بکرێن لە ئاینی ئیسلامدا.
سوێند خواردن بۆ زیاتر جەختکردنەوە لەسەر بابەتێک لەلای گوێگر؛ سونەتە.
نەوەوی دەڵێت: ووتنی: (بسم الله) لە كاتی خواردنەوەی ئاو وشیر وهەنگوین ومەرگە ودەرمان وهەموو خواردنەوەكانی تر بە هەمان شێوە وەكو ووتنی (بسم الله)یە لە كاتی خواردندا.
نەوەوی دەڵێت: ئەگەر نەڵێت: (بسم الله) لە سەرەتای خواردندا بە ئەنقەست یان لە بیری بچێت یان نەزانێت یان ناچاركرا بێت یان نەتوانێت بە هۆی هۆكارێك، پاشان لە كاتی خواردندا بتوانێت بیڵێت ئەوا سونەتە ناوی خودا بهێنێت وبڵێت: (بسم الله أوله وآخره) واته: (بە ناوی الله لە سەرەتا وكۆتادا)؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەگەر یەكێكتان خواردنی خوارد ئەوا با ناوی خودا بهێنێت (بڵێت: بسم الله)، ئەگەر لە بیری چوو لە سەرەتادا ناوی خودا بهێنێت ئەوا با بڵێت: (بسم الله أوله وآخره)» [رواه أبو داود والترمذي].
التصنيفات
ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە