إعدادات العرض
ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆش و بەچێژە
ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆش و بەچێژە
لە حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (ماڵ وسامانم) داوا کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی بەخشی، پاشان هەر داوام لێکرد؛ ئەویش هەر پێمی بەخشی، پاشان پێمی فەرموو: «ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆش و بەچێژە، هەرکەسێک بە سەخاتەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی پێدەبەخشرێت تێیدا، وهەرکەسێک بە چڵێسیەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی پێنابەخشرێت تێیدا، وەکو ئەو کەسە وایە هەر دەخوات وتێر نابێت، وئەو دەستەی لە سەرەوەیە (دەبەخشێت) خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە (وەردەگرێت)»، حەکیم ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، سوێند بە ئەوەى تۆی ناردووە بە هەق، من هەرگیز لە پاش تۆ هیچ شتێک لە کەس وەرناگرم هەتاوەکو ئەم دونیایە جێدەهێڵم، ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- (لە ماوەى خیلافەتەکەیدا) بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە وەری بگرێت، وپاشان عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- (لە ماوەى خیلافەتەکەیدا) بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە وەری بگرێت. پاشان (عومەر) ووتی: ئەی مسوڵمانان، ئێوە شاهێد بن لەسەر حەکیم من بەشی خۆی پێدەدەم لەم دەستکەوتە کە خودا پێی بەخشیووە بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە وەریبگرێت، بۆیە حەکیم لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی لە هیچ کەسێک وەرنەدەگرت هەتا کۆچی دوایی کرد.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa தமிழ் Magyar ქართული Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
حەکیمی کوڕی حیزام -ڕەزای خوای لێبێت- داوای شتومەكی دونیایی کرد لە پێغەمبەری خودا؛ ئەویش پێی بەخشی، پاشان هەر داوای لێیکرد؛ ئەویش هەر پێی بەخشی، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی حەکیم، ئەم پارە وسامانە بەچێژە ونەفس ئارەزووی دەكات، هەرکەسێک پێی ببەخشرێت بە بێ داواكردن وبە بێ چڵێسی نەفس وبێ ڕووگیری؛ ئەوا بەرەکەتی پێدەبەخشرێت تێیدا، وهەرکەسێک بە چڵێسی نەفس وتەماحەوە بیبات؛ ئەوا بەرەکەتی پێنابەخشرێت تێیدا، وەکو ئەو کەسە وایە هەر دەخوات وتێر نابێت، وئەو دەستەی لە سەرەوەیە ودەبەخشێت خێرترە لە لای خوای گەورە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە وداوا دەكات، حەکیم ووتی: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، سوێند بە ئەوەى تۆی ناردووە بە هەق، من هەرگیز لە پاش تۆ هیچ شتێک لە پارە وسامانی خەڵكی كەم ناكەمەوە بە داواكردن لێیان هەتاوەکو ئەم دونیایە جێدەهێڵم. خەلیفەی -جێنشینی- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- لە ماوەى خیلافەتەکەیدا بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە هیچ شتێك قبوڵ بكات، پاشان پێشەوای ئیمانداران عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- لە ماوەى خیلافەتەکەیدا بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە قبوڵی بكات. پاشان عومەر ووتی: ئەی مسوڵمانان، ئێوە شاهێد بن لەسەر حەکیم من هەقی خۆی پێدەدەم لەم دەستکەوتەی خودا پێی بەخشیووە كە مسوڵمانان بەدەستی دەهێنن لە كافرەكانەوە بە بێ جەنگ وبە بێ جیهاد؛ بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە وەریبگرێت، بۆیە حەکیم لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پارە وسامانی لە هیچ یەكێك كەم نەدەكردەوە بە داوا كردن لێی هەتا کۆچی دوایی کرد.فوائد الحديث
دەستکەوتنی پارە وسامان بەڕێگەى شەرعی پێچەوانەى زوهد نیە لە دونیادا؛ چونکە زوهد بریتیە لە سەخی وبەخشندە بوون وپەیوەست نەبوونی دڵ بە پارە وسامانەوە.
گەورەیی سەخاوەت وبەخشندەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە بەشێوەیەک دەبەخشێت کە هەرگیز لەهەژاری ناترسێت.
ئامۆژگاری کردن وبەپەرۆشبوون لەسەر سوود گەیاندن بە برایان لەكاتی یارمەتیدانیان؛ چونکە لەم حاڵەتەدا نەفس ئامادە دەبێت بۆ سوود وەرگرتن بە قسەی جوان وچاک.
دوورکەوتنەوە لە داوا کردن لە خەڵکی بەتایبەت ئەگەر بەهۆی پێویستی نەبێت.
سەرزەنشتکردنی بەپەرۆشی بۆ پارە وسامان وزۆر پرسیار کردن.
ئەگەر داواکار جەختی کردەوە لەسەر داواکردن، ئەوا ڕەتکردنەوە وبێهیوا وئامۆژگاری کردنی؛ ئاساییە، وفەرمانی پێدەکرێت کە داوا لە خەڵکی نەکات و واز بهێنێت لە پەرۆشی لەسەر وەرگرتن.
هیچ یەکێک شایستەى بردنی شتێکی نییە لە گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان مەگەر پاش ئەوە نەبێت کە فەرمانڕەوا پێی دەدات، بەڵام پێدانى لە پێش دابەشکردنی دەستکەوت -غەنیمە- ئەمە کەسێکی شایستە نییە كە ئەو بەشەی پێبدرێت.
پرسیارکردن بەهۆی پێویستی؛ ڕێگەپێدراوە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: پێویستە فەرمانڕەوا خراپەی داواكاریەكە ڕوون نەكاتەوە بۆ داواكار هەتاوەكو داواكەی بۆ جێبەجێ دەبێت؛ بۆئەوەی ئامۆژگاریەكە لە شوێنی خۆیدا بێت، و بۆئەوەی داواكار وا بیر نەكاتەوە كە ئەمە هۆكار وڕێگر بوو لە جێبەجێبوونی پێویستیەكەی.
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەو پایەی حەكیم -ڕەزای خوای لێبێت- وپابەندبوونی بە پەیمانی لەگەڵ الله ولەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-.
ئیسحاقی كوڕی راهویە دەڵێت: حەكیم كاتێك مرد -ڕەزای خوای لێبێت- خاوەنی زۆرترین پارە وسامان بوو لە نێو قوڕەیشدا.
التصنيفات
سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا