إعدادات العرض
کەمترین ئازاری خەڵكی دۆزەخ لەسەر كەسێكە دوو نەعل ودوو قەیتانی ئاگرینی لەپێدایە، بەهۆیانەوە مێشكی دەکوڵێت هەروەكو چۆن مەنجەڵ دەكوڵێت
کەمترین ئازاری خەڵكی دۆزەخ لەسەر كەسێكە دوو نەعل ودوو قەیتانی ئاگرینی لەپێدایە، بەهۆیانەوە مێشكی دەکوڵێت هەروەكو چۆن مەنجەڵ دەكوڵێت
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کەمترین ئازاری خەڵكی دۆزەخ لەسەر كەسێكە دوو نەعل ودوو قەیتانی ئاگرینی لەپێدایە، بەهۆیانەوە مێشكی دەکوڵێت هەروەكو چۆن مەنجەڵ دەكوڵێت، وا دەزانێت کەس ئازاری وەکو ئازاری ئەو سەخت نییە، لە کاتێکدا ئەو کەمترین سزا وئازاری لەسەرە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Kiswahili Português සිංහල Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી አማርኛ پښتو Hausa ไทย മലയാളം नेपाली Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە كەمترین ئازار وسزای خەڵكی دۆزەخ لە قیامەتدا لەسەر كەسێكە كە دوو نەعلی لەپێدایە ودوو قەیتانیان پێوەیە هێندە گەرمن بەهۆیانەوە مێشكی دەكوڵێت، هەروەكو چۆن مەنجەڵی مس دەكوڵێت، وپێی وایە هیچ كەسێك ئازاری لە ئەو زیاتر نییە، لەكاتێكدا ئەو كەمترین سزای هەیە ئەمیش وا دەكات لە ڕوانگەی لاشەیی ودەروونیەوە ئازار بچێژێت.فوائد الحديث
هۆشداریدان وئاگاداركردنەوەی تاوان باران وكافرەكان سەبارەت بە گەورەیی سزای دۆزەخ؛ بۆئەوەی دوور بكەونەوە لەو هۆكارانەی كە دەبێتە هۆی ئەوەی بچنە نێو دۆزەخەوە.
جیاوازی پلەكانی ئەوانەی دەچنە نێو دۆزەخەوە؛ بەپێی خراپی كردەوەكانیان.
سەختی وتوندی ئازاری ئاگری دۆزەخ، خوای گەورە بمانپارێزێت لێی -سبحانه وتعالی-.
التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ