بِسْمِ الله أرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِد، اللهُ يَشْفِيك، بِسمِ اللهِ أُرقِيك

بِسْمِ الله أرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِد، اللهُ يَشْفِيك، بِسمِ اللهِ أُرقِيك

لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی فەرموو: «ئەی موحەمەد، ئایا نەخۆشیت؟»، فەرمووی: «بەڵێ»، ئەویش (جبریل) فەرمووی: «بِسْمِ الله أرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِد، اللهُ يَشْفِيك، بِسمِ اللهِ أُرقِيك». «واتە: بەناوى خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم -بۆئەوەى خودا شیفات بۆ بنێرێت-، لە هەموو شتێک کە ئازارت دەدات، ولە شەڕی هەموو نەفس وچاوێک کە حەسوودیت پێ ببات، خودا شیفات بۆ بنێرێت، بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاری لێكرد: ئەی موحەمەد، ئایا نەخۆشیت؟ فەرمووی: بەڵێ. جبریل ڕوقیەی خوێند بەسەر پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: «بِسْمِ الله:بەناوى خودا»؛ داوای یارمەتی وبە هاناوە هاتن لە الله دەكەم، «أرْقِيكَ:ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»؛ وخوای گەورە پەنات بدات، «مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ:لە هەموو شتێك زیانت پێبگەیەنێت»؛ بچووك یان گەورە بێت، «مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ:لە شەڕی هەموو نەفسێك»؛ كە پیسە، «أَوْ عَيْنِ حَاسِد:یان چاوی حەسوودێك»؛ كە لێت بدات وزیانت پێبگەیەنێت، «اللهُ يَشْفِيك:خودا شیفات بۆ بنێرێت»؛ وبتپارێزێت لە هەموو نەخۆشیەك، «بِسمِ اللهِ أُرقِيك:بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»»؛ دووبارەی كردەوە بۆ جەختكردنەوە، ولە سەرەتادا بەم نزایە دەستیپێكرد وكۆتایی پێهێنا وەكو ئاماژەیەك بۆئەوەی هیچ یەكێك ناتوانێت سوود بهێنێت وزیان لابدات جگە لە الله نەبێت -سبحانه وتعالی-.

فوائد الحديث

هەواڵدان سەبارەت بە نەخۆشی لە ڕوانگەى ڕوونکردنەوەى حاڵ؛ ڕێگەپێدراوە بەبێ ئەوەى ناڕەزایی دەربڕین وبێزاربوونی لەگەڵدا بێت.

ڕوقیە كردن ڕێگەپێدراوە بەم مەرجانەوە: 1- دەبێت بە خوێندنەوەی قورئان ویادی الله -سبحانه وتعالی- ونزا ڕێگەپێدراوەكان بێت. 2- دەبێت بە زمانی عەرەبی بێت، یان بە زمانێكی تر كە ماناكەی زانراو بێت. 3- باوەڕی وابێت ڕوقیە كاریگەری نییە بەهۆی خودی ڕوقیەكەوە؛ بەڵكو هۆكارێكە لە هۆكارەكان وكاریگەری نابێت مەگەر بە ئیزنی الله نەبێت -عز وجل-. 4- دەبێت ئەم شتانەی تێدا نەبێت: شیرك وشتی حەرامكراو وبیدعە یان ئەو شتانەی ڕێگایە بۆیان.

جەختكردنەوە لە تووشبوون بە زیان بەهۆی چاو لێدانەوە، وئەمە هەق وڕاستیە، بۆیە بۆ لابردنی پێویستە ڕوقیە بكرێت.

روقیە کردن بەو نزایەی لە فەرموودەکەدا هاتووە؛ سونەتە.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر؛ تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبێت کە تووشی خەڵکی دەبێت.

خوای گەورە چاودێری پێغەمبەرەكەی دەكات ودەیپارێزێت، وفریشتەكانیشی سپاردووە بۆ جێبەجێبوونیان.

التصنيفات

روقیەی شەرعی -خوێندنەوەی شەرعی-