خواردنی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خواردت، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد

خواردنی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خواردت، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد

لە موعاویەی قوشەیریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مافی خێزانی یەکێک لە ئێمە چییە لەسەرمان؟ ئەویش فەرمووی: «خواردنی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خواردت، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد، یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت».

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: مافی ئافرەت چییە لەسەر مێردەكەی؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند شتێك باسكرد، لەوانەیش: یەكەم: بەتەنها بەس خۆی خواردن نەخوات وئەو بێبەش بكات؛ بەڵكو خۆی هەرچیەكی خوارد یان خواردەوە دەبێت ئەویش بیخوات وبیخواتەوە. دووەم: بەتایبەت بۆ خۆی جل نەكرێت وئەو بێبەش بكات، بەڵكو ئەگەر خۆی جلی كڕی بۆ ئەویش بیكڕێت، وئەگەر پارە وتوانای هەبوو بەشی ئەویش بدات. سێیەم: لێی نەدات مەگەر بەهۆكاری شتێك یان پێویستیەك، بەڵام ئەگەر پێویست بوو لێی بدات بۆ تەمبێ كردن یان بەهۆی ئەنجام نەدانی فەرزەكان ئەوا دەبێت لێدانێكی سەخت نەبێت، ونابێت لە ڕووی بدات چونكە ڕوو لە شەرەفمەندەترین ئەندامەكانە ودیارترینە وچەند بەشێكی ڕێزدار وناسكی لەخۆگرتووە. چوارەم: نابێت جوێنی پێبدات، ونابێت پێی بڵێت: خوا ڕووت ناشیرین بكات؛ نابێت سیفەتی ناشیرینی بداتە پاڵ خۆی یان بەشێكی لاشەی، چونكە ناشیرینی پێچەوانەوەی جوانیە وخودا -سبحانه وتعالی- ئەو ڕوو ولاشەی مرۆڤی خوڵقاندووە، وهەموو شتێكی بە جوانترین شێوە خوڵقاندووە، وسەرزەنشتەكردنی خوڵقنێراوە وەكو سەرزەنشتەكردنی خوڵقێنەر وایە، پەنا بە الله. پێنجەم: تەنها لەسەر جێگادا لێی دوور بكەوێتەوە، ونابێت بەتەواوی لێی دوور بكەوێتەوە وبچێت بۆ ماڵێكی تر هەروەكو زۆرجار حاڵەتە ئاساییەكانی دەنگدابڕان لەنێوان پیاو وهاوسەرەكەی بەم شێوەیە.

فوائد الحديث

بەپەرۆشی هاوەڵان بۆئەوەى زانستیان هەبێت سەبارەت بە ئەو مافانەى لەسەریانە بەرامبەر بە خەڵكانی تر جێبەجێی بكەن، وئەو مافانەى کە دەبێت دەرهەقیان جێبەجێ بکرێت.

واجبەكانی سەرشانی مێرد بەرامبەر خێزانەکەى: خەرجکردن لەسەری، وکڕینی جل وپێداویستی، ودابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.

نەهی کراوە لە شێواندن وتێکدان جا ئاشکرابێت یان ناخی بێت

لەو شێواندن وتێکدانانەی نەهی لێكراوە؛ ئەوەیە پێی بڵێت: تۆ لە هۆزێكی خراپیت یان لە خێزانێكی خراپیت، وهاوشێوەی ئەم دەستەواژانە.

التصنيفات

مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکان