إعدادات العرض
سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە
سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە
لە عیکريمەوە دەڵێت: عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- خەڵکانێکی سووتاند، ئەمە گەیشت بە ئیبن عەباس؛ ووتی: ئەگەر من بوومایە نەیانم دەسووتاند چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە»، ودەیانم کوشت هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەرکەسێک ئاینەکەى گۆڕی^؛ بیکوژن». ^(واتا: ئەگەر لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە -مورتەد- بوو)
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский हिन्दी 中文 Bahasa Indonesia اردو Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Hausa Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Kiswahili Tagalog ગુજરાતીالشرح
عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ئیجتیهادی كرد و کۆمەڵێک لە زندیقەکانی بە ئاگر سووتاند کە لە ئیسلام هەڵگەڕابوونەوە، ئەم هەواڵە گەیشت بە عبد الله ی كوڕی عەباس -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەویش پشتیوانی كرد لە کوشتنیان؛ بەڵام نكۆڵی كرد لە سووتاندنیان بە ئاگر. ووتی: ئەگەر من لە شوێنی ئەو بوومایە بە ئاگر نەمدەسووتاندن؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە نابێت کەس بە ئاگر سزا بدات جگە لە الله نەبێت كە خوڵقێنەری ئاگرە، بۆیە تەنها کوشتنیان بەسە، چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی: هەر کەسێک لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە و ئاینەکەی گۆڕی بۆ ئایینێکی تر؛ ئەوا بیکوژن.فوائد الحديث
واجبێتی کوشتنی هەڵگەڕاوە (مورتەد) لە ئایینی ئیسلام بە کۆدەنگی زانایان، ئەمەیش بە مەرجەکانی خۆیەوە، و ئەم کارە تەنها لەلایەن پێشەوا (دەسەڵاتدار) و دادوەرەوە ئەنجام دەدرێت.
کاتێک دەفەرموێت: (من بدل دينه، فاقتلوه) واتە: (هەرکەسێک ئاینەکەى گۆڕی، بیکوژن)؛ واتا: هەركەسێك هەڵگەڕایەوە لەئاینی ئیسلام، وئەم حوکمە گشتیە بۆ پیاوان وئافرەتان.
نابێت فەرمانڕەوا وداوەر ڕازی وبێدەنگ بن لە مورتەد -هەڵگەڕاوە لە ئیسلام- ؛ بەڵکو بانگەوازى دەکرێت بۆ ئاینی ئیسلام، ئەگەر وەڵامی نەدایەوە ؛ دەکوژرێت.
ئەم فەرموودەیە نەهی دەكات لە سزا وئازاردان بە ئاگر، و سزا شەرعییەكان بە ئاگر جێبەجێ ناکرێن.
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەو یایەی ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت-، و فراوانی زانست و تێگەیشتنی لە فەرموودەکانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
ئاماژەیە بۆ ڕەوشت وئەدەبی نكۆڵی كردن لە كەسی سەرپێچیکار.
التصنيفات
سنووری هەڵگەڕانەوە (مورتەد)