إعدادات العرض
سێ (جۆر لە خەڵکی) خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسزایەکی سەخت دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا
سێ (جۆر لە خەڵکی) خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسزایەکی سەخت دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا
لە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ (جۆر لە خەڵکی) خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسزایەکی سەخت دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا: بەتەمەنێکی زیناکەر، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان، وپیاوێک (سوێند خواردن بە خودا) وەکو شتومەک بەکاربهێنێت: هیچ شتێک ناکڕێت یان نافرۆشێت بە بێ سوێند خواردن بە خودا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Русский Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە سێ جۆر لە خەڵكی شایستەی سزای خوای گەورەن لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەم سزایانە سێ جۆرن ئەگەر تەوبە نەكەن یان خودا لە سزادانیان خۆش نەبێت: یەكەم: خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا قسەیان لەگەڵدا ناکات بەهۆی زۆری توڕەیی لێیان بەڵكو وازیشیان لێدەهێنێت، یان بە شێوەیەك قسەیان لەگەڵدا دەكات كە پێی ئاسوودە نین وبەڵگەیە لەسەر توڕەبوونی لێیان. دووە: خاوێنیان ناكاتەوە وستایشیان ناكات، وپاکیان ناكاتەوە لە تاوانەكان. سێیەم: وبە سزایەكی توند وسەخت ئازار دەدرێن لە قیامەتدا. ئەم سێ جۆرە لە خەڵكی بریتین لە: جۆری یەكەم: پیاوێك بەتەمەنە وتاوانی داوێن پیسی دەكات. دووەم: هەژارێكی خاوەن پارە وسامان نییە لەگەڵ ئەمەیشدا خۆی بەگەورە دەزانێت بەسەر خەڵكیدا. سێیەم: ئەوەی زۆر سوێند دەخوات لە كڕین وفرۆشتندا، سوێند دەخوات بە ناوی الله ودەیكات بە هۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی پارە وسامان.فوائد الحديث
قازی عیاز سەبارەت بە هۆكاری ئەم سزا توندە دەڵێت: هەریەكێكیان ڕاهاتووە لەسەر ئەو تاوانەی باسكراوە ئەگەرچیش لێیەوە دوورە، وپێویستی پێی نییە، وهۆكارەكانی تووشبوون پێی لاوازە؛ ئەگەرچیش پۆزش نییە بۆ هیچ یەكێك لە تاوانكردندا، بەڵام كاتێك تاوانبار پێویستیەتیەكی بێزاركەر وهۆكارێكی باوی نییە، بۆیە نزیكبوونەوەی لەو تاوانانە بە كە سەرسەختی وكەلەڕەقی دەچێت، هەروەها بە كەمدانانی مافی خوای گەورەیە -سبحانه وتعالی-، ومەبەستی سەرپێچیكردنی بوو نەك پێویستیەكی تری هەبێت.
زينا ودرۆ كردن وخۆبەگەورەزانین لە تاوانە گەورەكانن.
خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەی هەق وڕاستی، وبە كەمدانانی خەڵكی.
هۆشداریدان سەبارەت بە زۆر بەکارهێنانى سوێند خواردن لە کڕین وفرۆشتندا، وهاندان بۆ ڕێزگرتن لە سوێندخواردن، وڕێزگرتن لە ناوە جوانەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، پەروەردگار دەفەرموێت: {وَلَا تَجْعَلُوا اللَّهَ عُرْضَةً لِأَيْمَانِكُمْ} [البقرة: 32] واتە: {نەکەن سوێند بە خوا خواردن بکەن بە بەرھەڵستی ئەو شتانەی سوێندتان لەسەری خواردووە}.
التصنيفات
سەرزەنشتکردنی تاوانەکان