بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە

بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «(شەوێكیان) پیاوێك گوێی لە پیاوێكی تر بوو ئەم (سورەتەی) دەخوێند: ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾^ وهەر دووبارەی دەكردەوە، وكاتێك بەیانی بەسەردا هات چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، وا دیارە ئەم پیاوە (بە تەنها خوێندنی ئەم سورەتەی) بە كەم داناوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە». ^(واتە: (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها [سورة الإخلاص:1])

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە شەوێكیان پیاوێك گوێی پیاوێكی تر بوو ئەم سورەتەی دەخوێند: ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾^ -سورەتی الإخلاص-؛ و بە درێژایی شەو هەر دووبارەی دەكردەوە وئایەت وسورەتی تری نەدەخوێند، كاتێك بەیانی بەسەردا هات چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، وا دیارە ئەم پیاوە بە تەنها خوێندنی ئەم سورەتەی بە كەم داناوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد بۆ جەختكردنەوە لەسەر فەرموودەكەی: بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە. ^(واتە: (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها [سورة الإخلاص:1])

فوائد الحديث

ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەو پایەی سورەتی -الإخلاص-، وهاوتایە بە سێیەكی قورئان.

خوێندنەوەی قورئان لە شەونوێژدا؛ ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش بە خوێندنەوە ودووبارەكردنەوەی چەند ئایەتێكی كەم بێت، وبە كەم دانەنانی ئەم شێوازە.

مازیری دەڵێت: ووتراوە: مانای ئەوەیە: قورئان لە سێ بەش پێكهاتووە؛ چیرۆكەكان وحوكمەكان وسیفەتەكانی الله -سبحانه وتعالی-، و (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) -سورەتی الإخلاص- تایبەت كراوە بە باسكردنی سیفەتەكانی الله، بۆیە هاوتای سێیەكی قورئانە، وبەشێكە لە سێ بەش، هەروەها ووتراوە: مانای ئەوەیە: پاداشتی خوێندنەوەی چەندەها جار دەبێتەوە هەتاوەكو دەگاتە پاداشتی خوێندنەوەی سێیەكی قورئان بەبێ ئەوەی ئەمە كۆتا چەندەها جار بكرێت.

التصنيفات

فەزڵی سورەت وئایەتەکان