هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله فەرمانی پێكردووە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)^، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي،…

هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله فەرمانی پێكردووە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)^، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا)^^

لە ئوم سەلەمەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله فەرمانی پێكردووە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)^، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا)^^، ئەوا خوای گەورە شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی»، دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتم: چی مسوڵمانێك خێرترە لە ئەبی سەلەمە؟ وماڵەكەی یەكەم ماڵ بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان ئەم (نزایەم) ووت، بۆیە خوای گەورە لە شوێنی ئەو پێغەمبەری خودای پێدام -صلى اللە علیە وسلم-». ^(واتە: ئێمه هەر هی خواین وهەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه [البقرة: 156])، ^^(واتە: خودایە، بەهۆی ئەم كارەساتەوە؛ پاداشتم بدەرەوە، وشتێكی خێرتر بخەرە شوێنی بۆم).

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئوم سەلەمە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جارێكیان گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە فەرمووی: هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله پێی خۆشە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) [البقرة: 156] (واتە: ئێمه هەر هی خواین وهەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه)، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي:خودایە پاداشتم بدەرەوە)؛ هەروەها پاداشتی ئارامگرتنم پێببەخشە، (فِي مُصِيبَتِي:لە كارەساتەكەم)، (وَأَخْلِفْ لِي:شتێك بخەرە شوێنی بۆم)؛ قەرەبووم بكەرەوە، (خَيْرًا مِنْهَا:كە خێرتر بێت -لەوەی لەدەستم دا-)، ئەوا خوای گەورە شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی. ئوم سەلەمە دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتم: چی كەسێك لەنێو مسوڵمانان خێرترە لە ئەبی سەلەمە؟! یەكەم خێزان ماڵی ئەو بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خوای گەورە یارمەتیدام وئەو نزایەم ووت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی، بۆیە خوای گەورە لە شوێنی ئەو پێغەمبەری خودای پێدام -صلى اللە علیە وسلم-.

فوائد الحديث

فەرمان بە ئارامگرتن لەكاتی ڕوودانی كارەساتەكان وناڕەزایی دەرنەبڕین.

ڕێنموێنی كردن بۆ پاڕانەوە لە الله لەكاتی كارەساتدا؛ چونكە خوای گەورە جێگرەوە دەبەخشێت.

گرنگە ئیماندار فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جێبەجێ بكات، ئەگەرچیش دانایی بۆی دەرنەكەوێت لە فەرمانەكەدا.

بۆ ئیماندار هەموو خێرێك بۆی لە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

فەزڵی ئەهلی بەیت (بنەماڵە وخێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ), کردەوەکانی دڵ