لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەن ومێشك لاوازن، باشترین قسە بەكاردەهێنن لەنێو خەڵكیدا (قورئان بەكاردەهێنن)، لە ئیسلام دەردەچن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیردا…

لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەن ومێشك لاوازن، باشترین قسە بەكاردەهێنن لەنێو خەڵكیدا (قورئان بەكاردەهێنن)، لە ئیسلام دەردەچن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیردا دەردەچێت

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر شتێكتان بۆ بگێڕمەوە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا لە ئاسمانەوە فڕێ بدرێمە خوارەوە خۆشەویستترە لەلام لەوەی درۆ بكەم بەناوی ئەوەوە، وئەگەر شتێكتان بۆ بگێڕمەوە لەنێوان خۆم وئێوە؛ ئەوا جەنگ فڕوفێڵی تێدایە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەن ومێشك لاوازن، باشترین قسە بەكاردەهێنن لەنێو خەڵكیدا (قورئان بەكاردەهێنن)، لە ئیسلام دەردەچن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیردا دەردەچێت، ئیمانیان قوڕگیان تێناپەڕێنێت، لە هەرشوێنێك پێیان گەیشتن؛ بیانكوژن، كوشتنیان پاداشتە بۆ ئەو كەسەی دەیانكوژێت لە ڕۆژی قیامەتدا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر بیستتان كە من فەرموودە دەگێڕمەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا بزانن كە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس ناكەم وهیچ ناشارمەوە؛ بەڵكو بە ڕوون وئاشكرایی هەمووی دەگێڕمەوە، ئەگەر لە ئاسمان فڕی بدرێمە خوارەوە ئاسانترە لە لام لەوەی درۆ بكەم بەناوی پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر قسەیەك بكەم لەگەڵ خەڵكی ئەوا جەنگ فڕوفێڵی تێدایە، لەوەیە شتەكان بە خوازراوی وفراوانی باس بكەم وهەندێك شت بشارمەوە، گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: لە كۆتایی دونیادا كەسانێك دێن كەم تەمەنن (گەنجن)، ومێشك وئەقڵ وتێگەیشتنیان لاوازە، قورئان دەكەنە بەڵگە وزۆر دەیخوێننەوە، لە ئیسلام دەردەچن وسنوورەكانی تێدەپەڕێنن هەروەكو چۆن تیر لە نێچیر دەردەچێت، ئیمانیان لە قوڕگیان ناكاتە خوارەوە، لە هەرشوێنێك گەیشتن پێیان بیانكوژن؛ چونكە كوشتنیان پاداشتە بۆ ئەو كەسەی دەیانكوژێت لە ڕۆژی قیامەتدا.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی هەندێك لە سیفەتەكانی خەواریج.

فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ نیشانەیەك لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی، چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەی لە داهاتوودا ڕوودەدات لە نێو ئومەتەكەیدا، وبەو شێوەیە ڕوویدا كە ئەو باسیكرد.

شاردنەوەی ڕاستیەكان وڕوون نەكردنەوەی هەندێك بابەت لە جەنگدا؛ ڕێگەپێدراوە، وهەڵخەڵەتاندن لە جەنگدا بەم شێوەیە دەبێت، هەروەها بەكارهێنانی بۆسە وهاوشێوەكانی، بەبێ شكاندنی پەیمان وئاسایش؛ چونكە ئەمانە نەهیان لێكراوە.

سەبارەت بە ڕستەی: (باشترین قسە بەكاردەهێنن لەنێو خەڵكیدا -قورئان بەكاردەهێنن-)؛ نەوەوی دەڵێت: واتا: لە ڕووكەشدا هەروەكو دەڵێن: (لا حكم إلا لله:هیچ حوكم كردنێك پەسەند نییە جگە لە حوكمی الله) وهاوشێوەی ئەم دەستەواژانە كە بەشێكە لە بانگەشە كردنیان بۆ كتێبی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.

سەبارەت بە ڕستەی: (ئیمانیان قوڕگیان تێناپەڕێنێت)؛ ئیبن حەجەر دەڵێت: مەبەست ئەوەیە ئیمان لە دڵیان نەچەسپاوە ودانەمەزراوە، چونكە هەرشتێك لەسەر قوڕگ بوەستێت وتێی نەپەڕێنێت ناگاتە دڵیش.

قازی دەڵێت: زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی خەواریج وهاوشێوەكانیان لە بیدعەكاران ودەستدرێژیكاران ئەگەر دەربچن دژی فەرمانڕەوا وپێچەوانەی ڕای كۆمەڵی مسوڵمانان بوەستنەوە، ویەكڕیزی مسوڵمانان تێك بدەن ئەوا واجبە جەنگیان دژ بكرێت لەپاش ئاگادار كردنەوەیان، وڕوونكردنەوەی پۆزشەكان.

التصنيفات

ڕێزلێنانەکانی (کەراماتی) پیاوچاوکان