لە بەهەشتدا دارێک هەیە ئەگەر سواری ئەسپێکی بەهێز خێرا سەد ساڵ ڕابکات ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت

لە بەهەشتدا دارێک هەیە ئەگەر سواری ئەسپێکی بەهێز خێرا سەد ساڵ ڕابکات ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دارێک هەیە ئەگەر سواری ئەسپێکی بەهێز خێرا سەد ساڵ ڕابکات ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت». ولە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سواریەک سەد ساڵ ڕابکات لە ژێر سێبەرەکەیدا ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی]

الشرح

ئەم فەرموودەیە فراوانی ونیعمەتەکانى بەهەشت باسدەکات، وەسفی دارەکانى بەهەشت وسێبەری ئەو دارانەى تێدایە، وئەگەر سواری ئەسپێکی بەهێز بەخێرایی سەد ساڵ بە ژێریدا بڕوات ئەوا ناتوانێت بگەیەتە کۆتایی سێبەرەکەى ئەمیش بەهۆی مەزنی ئەم دارە، وئەمیش فەزڵێکی مەزنە کە خواى گەورە بەخشیوویەتی بە بەندە تەقوادارەکانى.

التصنيفات

سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ